بزانه په‌رله‌مانی عێراق چی له‌و سێ په‌رله‌مانتاره كورده كردووه
به‌گوێره‌ی بریارێكی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر رووداوه‌كانی رۆژی دووشه‌ممه، له‌په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر پرسی بودجه‌ی ساڵی 2018 په‌رله‌مانی عێراق هه‌رسێ په‌رله‌مانتاری كورد سزا دا، بە ھەڵپەساردنی ئه‌ندامێتییان بۆ ماوەی 15 رۆژ و بڕینی موچەكانیان و سڕینەوەی وتەكانیان لە كۆبوونەوەكەی دووشەممە سزادا”.
به‌گوێره‌ی بریاره‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی عێراق له‌باره‌ی رووداوه‌كانی رۆژی دووشه‌ممه كه له‌په‌رله‌مانی عێراق هه‌وڵی خوێنه‌وه‌ی دووه‌می پرۆژه یاسایی بودجه كرا‌و ویسترا تێپه‌رێنرێت، هه‌رسێ په‌رله‌مانتاری كورد ” مەسعود حەیدەر، شاخەوان عەبدوڵا و سیروان عەبدوڵا” رێگریان كرد له‌په‌رله‌مانی عێراق كه ره‌چاوی پشكی كوردی تێدانەكراوە و فراكسیۆنەكانی دیكەی شیعە و بەشێك لە سوننەكان نیازی تێپەراندنی پڕۆژەكەیان هه‌بوو، به‌ڵام به‌گوێره‌ی نووسراوكه كه واژۆی سه‌لیم جبووری، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقی له‌سه‌ره به‌تۆمه‌تی تێكدانی سیستمی په‌رله‌مان و پێشێلكاری له ره‌فتاری په‌رله‌مانتار و په‌كخستنی كاره‌كانی په‌رله‌مان تۆمه‌تبار كراون و سزادراون”.
سزادانی ئەو پەرلەمانتارانەش لەدوای دەربڕینی ناڕەزایی بوو لەبەرامبەر پڕۆژەی بودجەی گشتی ئەمساڵ، كە رەچاوی پشكی كوردستانی تێدا نه‌كراوه و له نووسراوه‌كه‌دا هاتووه “بۆ پاراستنی شكۆی په‌رله‌مان و رێزگرتنی سه‌رۆكایه‌تی و ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌ن بڕیاره‌كه دراوه، له‌باره‌ی بریاره‌كه مه‌سعوود حه‌یده‌ر، په‌رله‌مانتاری گۆڕان گوتوویه‌تی: “بریارێكی تاكه كه‌سییه و پێچه‌وانه‌ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانه”.