نهێنی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مرۆی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی ئاشكرابوو

خواكوڕك

ئه‌مرۆ یه‌ك شه‌ممه‌ 18/9/2016 مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان بەسەرپەرشتی مەسعود بارزانی لە پیرمام لە كۆبوونەوەدایە، سه‌رچاوه‌یه‌كیش بۆ خواكوڕك نهێنی كۆبوونه‌وه‌كه‌ ئاشكرا ده‌كات

خواكوڕك زانیویه‌تی كۆبوونه‌وه‌كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ ره‌وشی ناوخۆی كوردستان و داهاتووی به‌رده‌وامی حیزبه‌كانی دیكه‌، له‌ مانه‌وه‌ یان نه‌مانه‌وه‌ له‌ چوارچێوه‌ی حكومه‌ت و به‌رپرسیاره‌تی قۆناغه‌كه‌ و هەوڵداان بۆ ئاساییكردنەوەی دۆخی سیاسی و تێپەڕاندنی قەیرانەكان.

هه‌روه‌ها به‌شێكی كۆبوونه‌وه‌كه‌ش تایبه‌ت ده‌كرێت به‌ پرسی به‌ره‌كانی جه‌نگ و قۆناغی دوای ئازادكردنه‌وه‌ی موسڵ و چاره‌نووسی ئه‌م شاره‌ و ناوچه‌كانی دیكه‌ی ئازادكراو له‌ ژێر ده‌ستی داعش.

Back to top button