ڕێباز بێركۆتی:هه‌موومان كۆكین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ متمانه‌ له‌ نێوان لایه‌نه‌كان دروست بێته‌وه‌

 

ئەمڕۆ چوارشەممە 7ی2ی2018 كۆبوونەوەیەك لە بارەگای مەكتەبی سیاسیی حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان لە شاری هەولێر بە بەشداریی سەرجەم لایەنە كوردستانییەكان ئەنجام درا و سبه‌یش له‌ هه‌مان شوێن كۆبوونه‌وه‌یه‌كی دیكه‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت و به‌پێی گوته‌ی به‌رپرسانی باڵای لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان ئامانجیان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ كورد بە یەك لیست بەشداری لە هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بكات.

(رێباز بێركۆتی) سه‌رۆكی لیستی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان له‌ ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر رایگه‌یاند: “كۆبوونه‌وه‌ی لایه‌نه‌ سیاسییه‌ كوردستانییه‌كان كه‌ له‌ باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسیی حزبی زه‌حمه‌تكێشان له‌ هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو، حزبه‌كان هاوده‌نگ بوون له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی دووباره‌ پێداچوونه‌وه‌ له‌ دروستكردنی لیستی قه‌واره‌ سیاسییه‌كان له‌ ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌ت له‌ كه‌ركووك بكرێت”.

سه‌رۆكی لیستی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان له‌ ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر ڕاشیگه‌یاند:” كه‌ سبه‌ی پێنجشه‌ممه‌ 8/2/2018 مه‌كته‌بی هه‌ڵبژاردنی حزبه‌كان هه‌ر له‌ باره‌گای حزبی زه‌حه‌تكێشان كۆده‌بنه‌وه‌، بۆ رێككه‌وتن له‌ سه‌ر لایه‌نه‌ هونه‌رییه‌كانی پێكهێنانی لیستی هاوبه‌ش تاوتوێی بابه‌تی یاسایی و هونه‌رییه‌كان ده‌كه‌ن وهه‌موومان كۆكین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ متمانه‌ له‌ نێوان لایه‌نه‌كان دروست بێته‌وه‌”.

هه‌روه‌ها ڕێبازبێركۆتی گوتیشی: “ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ بۆ چۆنیه‌تی به‌شداریكردنی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانه‌ بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، یه‌كێتی و پارتی پێكه‌وه‌ به‌رپرسیارێتییه‌كی مێژووییان له‌سه‌ر شانه‌ و ڕه‌نگه‌ له‌ هه‌ندێك بابه‌تدا رێكنه‌كه‌ون به‌ڵام سه‌رجه‌م لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان كار بۆ ئه‌وه‌ ده‌كه‌ین كه‌ ده‌نگی كورد نه‌فه‌وتێت و رێككه‌وتوین كه‌ به‌ یه‌ك لیست به‌شداری بكه‌ین و ته‌نیا لایه‌نه‌ هونه‌رییه‌كانی ماوه‌”.

Back to top button