عێراق داوای به‌غدادی و 13 كه‌سی دیكه ده‌كات
ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق، لیستێكی دیكه‌ی داواكراوانی بڵاوكردهوهو 14 كه‌سی دیكه‌ی بۆ لیسته‌كه زیادكردووه‌و ئه‌بو به‌كر به‌غدادی رێبه‌ری داعش یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌یه. له كاتێكدا له لیسته‌كه‌ی پێشوودا ناو به‌غدادی تێدا نه‌بوو و له‌و 60 كه‌سه‌ی داواكرابوون، یه‌كێكیان ره‌غدی كچی سه‌ددام حسێن، سه‌رۆكی پێشووتری رژێمی عێراق بوو.
به‌گوێره‌ی به‌ڵگه‌نامه‌كان، ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق 14 داواكراوی دیكه‌یان بۆ لیسته‌كه زیادكردووه‌و 9 كه‌سیان عێراقی و دوو كه‌سی سعوودیشی تێدایه. یه‌كێكیشیان یه‌مه‌نییه و ئه‌وی دیكه‌شیان قه‌ته‌رییه.
پێشتر حكومه‌تی عێراق لیستێكی بڵاوكردهوهو رایگه‌یاند كه به‌دوای ئه‌و 60 كه‌سه‌دا ده‌گه‌ڕێن و دادگاكانی عێراق ده‌یه‌وێت ده‌ستگیر بكرێن. یه‌كێك له‌وانیش كچه‌كه‌ی سه‌ددام حسێن بوو.
به‌ڵام به‌رپرسێكی ئوردنی رایگه‌یاند: “ره‌غد میوانه له ئوردن و هیچ كه‌سێك ناتوانێت ده‌ست له تاڵێكی پرچی بدات”.
هه‌روه‌ها جاسم محه‌مه‌د جه‌عفه‌ر، سه‌ركرده‌ی ده‌وڵه‌تی یاسا و نزیك له سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 6/2/2018 رایگه‌یاند: “ره‌غدی كچی سه‌ددام حسێن له ئوردن نییه به‌ڵكو له ئیماراته و ته‌نها لایه‌نیش بتوانێت راده‌ستی حكومه‌تی عێراق بكات، ئه‌مریكایه نه‌ك هیچ ده‌وڵه‌تێكی دیكه.