بازه‌لیا ده‌رمانی زۆر نه‌خۆشیه‌ سوده‌كانیشی بزانه‌

بازەلیا یەكێكە لەو خۆراكانەی‌ لەزۆربەی‌ چێشتخانەكاندا هەیە‌و دەوڵەمەندە بەسودی‌ تەندروستی‌ بەتایبەتی‌ بۆ هەرسكردن.”

سوده‌ گرنگه‌كانی بریتین له‌:-

 

• جەستە دەپارێزێت لەو نەخۆشیانەی‌ بەهۆی‌ هەوكردنەوە توشی‌ دەبێت وەك هەوكردنی‌ جومگەكان‌و زهایمەر.

• دەبێتەهۆی‌ رێكخستنی‌ شەكرەی‌ خوێن چونكە پرۆتین‌و ریشاڵی‌ تێدایە.

 

• وەك دژە ئۆكسیدێك كاردەكات‌و خانەكانی‌ جەستە لەئۆكساندن دەپارێزێت لەرێگەی‌ كەمكردنەوەی‌ كۆلیستڕۆڵەوە تەندروستی‌ دڵ بەهێزتر دەكات.

• بونی‌ مادەی‌luteinو ڤیتامین A تێیدا تەندروستی‌ چاو دەپارێزێت.

• یەكێكە لەو سەوزانەی‌ دەوڵەمەندە بەڤیتامین‌و دژە ئۆكسید، جەستە لەنەخۆشیەكانی‌ شێرپەنجە دەپارێزێت.

• بەهۆی‌ دەوڵەمەندی‌ بەئاسن‌و ڤیتامین Cەوە جەستە لەكەمخوێنی‌‌و ئاسن دوردەخاتەوە.

• بەهۆی‌ بونی‌ ریشاڵ تێیدا رێگری‌ دەكات لەتوشبون بەقەبزی‌‌و نەخۆشیەكانی‌ هەرسكردن.

• بەهۆی‌ بونی‌ چەند پێكهاتەیەكەوە پارێزگاری‌ لەپێستی‌ دەموچاو دەكات‌و لەچرچبون‌و نیشانەكانی‌ پیری‌ دوریدەخاتەوە.

• بەهۆی‌ بونی‌ چەند ڤیتامین‌و پیكهاتەیەكەوە قژ بەهێزدەكات.

• بازەلیا ڤیتامین k تێدایەو سود بەئێسك دەگەیەنێت‌و لەپوكانەوە دەیپارێزێت.

• ئەوڕیشاڵەی‌ تێیدایە یارمەتی‌ كۆنتڕۆڵكردنی‌ كێش دەدات‌و هەستی‌ برسێتی‌ كەمدەكاتەوە.

Back to top button