مزایه‌ده وای له‌خه‌ڵك كردووه بزانه وه‌زیره‌كانی یه‌كگرتوو له‌ترسی ئیرهابی فكری چی ده‌كه‌ن
پاش كشانه‌وه‌ی یه‌كگرتوو له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سه‌لاحه‌دین به‌هادین ئه‌مینداری یه‌كگرتووی ئیسلامی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی دا رایگه‌یاند، له‌به‌ر بوونی مزایه‌ده، ناچاربووین له حكومه‌ت بكشێینه‌وه، مزایه‌ده رێگای به‌حكومه‌ت نه‌دا به‌رده‌وام بێت، له‌ئێستادا هه‌موو وه‌زیره‌كانی گۆڕان و كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو كه له‌كاره‌كانیان كشاونه‌ته‌وه، هێشتا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، واژووی له‌سه‌ر كشانه‌وه‌یان نه‌كردووه، ئه‌مه‌ش فه‌راغی خستۆته ناو وه‌زاره‌ته‌كان، به‌گوێره‌ی دواین زانیاره، وه‌زیره‌كانی یه‌كگرتوو له‌ماڵه‌وه كاری هاوڵاتیانی وه‌زاره‌ته‌كه‌یان رای ده‌كه‌ن”.
له‌و باره‌یه‌وه محه‌مه‌د هاودیانی وه‌زیری ده‌ستله‌كاركێشاوه‌ی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان كه له‌وه‌زاره‌تی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی كار ده‌كات، رایدهگهێنێت”بەپێی یاسای ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان هەر وەزیرێک دەستی لەکارکێشایەوە، دەبێت وەک کاربەڕێکار کارەکانی ئەنجام بدات هەتا سەرۆکی حکومەتی هەرێم دەسلەکارکێشانەوەکەی پەسەند دەکات كە تا ئێستا دەستلەكاركێشانەوەی ئەوان پەسەندنەكراوە، هه‌روه‌ها ده‌شلێـ”بەڵام ئێمە نەچوین بۆ دەوام و پابەندی ئەوە نەبوین، بەپێی یاسای ئیداریش هەر فەرمانبەرێک 30 ڕۆژ دەوام نەکات بە فەسڵکراو ئەژمار دەکرێت، بەڵام ئێمە نەچوینەتە وەزارەتەکانمان و دەواممان نەکردوە تەنها مامەڵەی هاوڵاتیانمان لەماڵەوە ڕاپەڕاندوە چونکە بەپێی یاسا هاوڵاتیان ئەگەر مامەڵەکانیان ڕاگیرا دەتوانن لە دادگای ئیداری سکاڵامان لەسەر تۆماربکەن بە (امتیناع عن التوقیع) لەبەر ئەوە ئەوەی پەیوەندی بە مامەڵەی هاوڵاتیانەوە هەبێت هێناومانە بۆ ماڵەو و لەوێ ئیمزامان کردوە، هیوادارین بەزوترین کات ئیمزا لەسەر دەسلەکارکێشانەوەکانمان بکرێت، چونکە ئێمە بەهیچ جۆرێک پابەند نابین بە ئەندامێتیمان وەک وەزیر لەم حکومەتە، هه‌روه‌ها ده‌شلێـ”ئێمە لە ئێستادا خۆمان بە وەزیر نازانین ئەو ئیمزایانەش کە لە ماڵەوە دەیکەین لەبەر خاتری هاوڵاتیان و فەرمانبەرانە تا کاروبارەکانیان نەوەستێت. هیوادارین لە زووترین کاتدا دەسلەکارکێشانەوەکانمان پەسەند بکرێت”.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه كۆمه‌ڵ و گۆڕان به‌بێ گه‌رانه‌وه و واژوو كردن ده‌ستیان له وه‌زاره‌ته‌كان به‌ردا و كارووباری هاوڵاتیان و فه‌رمانبه‌رانیان راگرت، له‌كاتێكدایه كه به‌پێی یاسا تا سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان واژوو له‌سه‌ر ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه نه‌كات، ئه‌وه وه‌زیر مافی نیه كاروباری هاوڵاتیان رابگرێت، ده‌بێت كاره‌كان رای بكات، به‌ڵام بۆ گۆڕان و كۆمه‌ڵ گرینگ نه‌بووه و پاكیان به واژووی سه‌رۆك حكومه‌ت و كاره‌كانی هاوڵاتیان نه‌بووه”.