هاوسه‌رۆكی كانتۆنی عه‌فرین: ئه‌ردۆگان له خیانه‌تی كه‌ركووكه‌وه جورئه‌تی وه‌رگرتووه بۆ داگیركاری عه‌فرین
هێڤی مسته‌فا هاوسه‌رۆكی كانتۆنی عه‌فرین له لێدوانێكی دا رایدهگهێنێت، شكه‌ستی كه‌ركووك به‌و ئاسانیه، جورئه‌تی داوه‌ته ده‌وڵه‌تی توركیا كه هێرش بكاته سه‌ر عه‌فرین و ده‌لێـ” رووداوه‌كانی عه‌فرین و هێرشه‌كه‌ی ده‌وڵه‌تی توركیا په‌یوه‌ندی هه‌یه به خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ری كه‌ركووك”.
له لێدوانێكی دا هاوسه‌رۆكی كانتۆنی عه‌فرین رایدهگهێنێت”بەهۆی بۆردومان‌و داگیركارییەكانی سوپای توركیا‌و هاوكارەكانی رەوشی ژیان‌و ژنان‌و منداڵانی عەفرین زۆر سەختە، دەشڵێت،لەهەموو لایەكی عەفرینەوە شەرڤانان بەرگری دەكەن، ئەو بێرێزیەی بەجەستەی بارین كۆبانێ كرا بەبێ تۆڵە تێناپەرێت”.
هه‌روه‌ها ئه‌و هاوسه‌رۆكه‌ی عه‌فرین زیاتر له‌باره‌ی رووداوه‌كانی كه‌ركووك ده‌لێـ” كاتێك له كه‌ركووك به‌و ئاسانیه هێزه‌كانی پاشه‌كشه‌یان كردوو، خیانه‌ت روویدا، شاره‌كه داگیركرا، ئه‌مه‌ش وای له ئه‌ردۆگان كرد كه بیر له وه‌ها ره‌وشێك بكات بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و داگیركاریه به‌رده‌وام بێت، له عه‌فرین جورئه‌تی له كه‌ركووك وه‌رگرت”.