ئه‌و خواردنانه‌ی باشتره نه‌خرێنه ناو به‌فرگره‌وه
هه‌موکات به‌کارهێنانی ته‌کنه‌لۆجیا سودبه‌خش نیه هه‌ندێک له خۆراکه‌کان واباشتره نه‌خرێنه به‌فرگر”سه‌لاجه” و له پله‌ی گه‌رمی ئاسای هه‌ڵبگیرێن، ئه‌مه‌ش 13 له‌و خۆراکانه‌ی وا باشتره له به‌فرگر هه‌ڵنه‌گیرێن:
1. ته‌ماته: ته‌ماته له‌وخۆراکانه‌یه کاتێک ده‌خرێته به‌فرگر تامه‌که‌ی له‌ده‌ست ده‌دات و زوتریش کۆن ده‌بێت ، بۆ نمونه ئه‌گه‌ر له 10 پله‌ی سه‌دی 2 هه‌فته بمێنێته‌وه ئه‌وا له 5 پله‌ی سه‌دی 6 بۆ 8 رۆژ ده‌مێنێته‌وه.
2. هه‌نگوین: ئه‌م خواردنه نایابه کاتێک ده‌خرێته به‌فرگر خه‌ست ده‌بێته‌وه و تێکده‌چێت باشتروایه له ده‌فرێکی داخراو له پله‌ی گه‌رمی ژور هه‌ڵبگیرێت.
3. سیر: سیر کاتێک له به‌فرگر هه‌ڵده‌گیرێت ده‌گه‌نێت و زووکۆن ده‌بێت ، باشتروایه له زه‌رفێکی کاغه‌ز له پله‌ی گه‌رمی ئاسایی هه‌ڵبگیرێت.
4. قاوه: کاتێک ده‌خرێته به‌فرگر زووکۆن ده‌بێت و دواتر تامی تێکده‌چێت ، باشتروایه له پله‌ی گه‌رمای ژور هه‌ڵبگیرێت.
5. نان و سه‌مون: کاتێک ده‌خرێنه به‌فرگر وشک ده‌بنه‌وه و تامیان تێک ده‌چێت ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بخرێنه ناو کیسی کاغه‌ز و به پارچه‌یه‌ک قوماش یان خاولیه‌ک بپێچرێن ئه‌وا به‌شێداری ده‌مێننه‌وه.
6. که‌چه‌پ و ساس: باشتروایه نه‌خرێنه ناو به‌فرگر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر جۆره‌که‌ی باشبێت 3 ساڵ له پله‌ی گه‌رمای ژور ده‌مێنێته‌وه.
7. پیاز: وه‌ک سیر باشتروایه له پله‌ی گه‌رمای ئاسایی هه‌ڵبگیرێت له‌جیاتی ئه‌وه‌ی بخرێته به‌فرگر له زه‌رفی کاغه‌زی کونکراو هه‌ڵبگیرێت زیاتر له 3 مانگ ده‌مێنێته‌وه.
8. ریحانه: ئه‌گه‌ر بخرێته به‌فرگر کۆندهبێت و تێکده‌چیت ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بخرێته ده‌فرێک و که‌مێک ئاوی تێبکرێت ماوه‌یکه‌ی زۆر ده‌مێنێته‌وه.
9. شوتی و کاڵه‌ک: ناوه‌ندی کشتوکاڵی ئه‌مریکی ئاشکرایانکردووه شوتی و کاڵه‌ک کاتێک ده‌خڕێنه ناو به‌فرگر زۆربه‌ی سوده‌کانیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن باشتروایه له پله‌ی گه‌ری ئاسایی هه‌ڵبگیرێت.
10. په‌تاته: کاتێک ده‌خڕیته به‌فر تامه‌که‌ی له‌ده‌ست ده‌دات ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌شوێنێکی فێنک له زه‌رفی کاغه‌ز هه‌ڵبگیرێت ماوه‌یه‌کی زیاتر ده‌مێنێته‌وه.
11. زه‌یتی زه‌یتون: کاتێک ده‌خرێته به‌فرگر خه‌ست ده‌بێته‌وه و وه‌ک په‌نیری لێدێت باشتروایه له پله‌ی گه‌رمی ئاسایی هه‌ڵبگیرێت.
12. کوله‌که‌ی گه‌وره: به‌هه‌مان شێوه کاتێک ده‌خرێته به‌فرگر زوتر کۆندهبێت.
13. یهڤۆگادۆ: باشتروایه نه‌خرێته ناو به‌فرگر و له‌ده‌ره‌وه له جه‌وێکی فێنک زیاتر ده‌مێنێته‌وه.