له‌ترسی هه‌ره‌شه‌كانی گروپی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر كۆمه‌ڵ و گۆڕان به‌په‌له له‌كۆبوونه‌وه‌كه هاتنه ده‌ره‌وه
ئه‌مرۆ له كاتی كۆبوونه‌وه له باره‌گای حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان بۆ دروست كردنی یه‌ك لیستی هێزه كوردستانیه‌كان بۆ ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم و سنوری ریفراندۆمی كوردستان، هه‌موو حزبه‌كانی كوردستان جگه له یه‌كێتی به‌شداربوون، پاشان له‌لایان گروپی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر، هه‌ره‌شه له كۆمه‌ڵ و گۆڕان و یه‌كێتی كراوه كه به‌شداری یه‌ك لیستی ببن، ئه‌وه كاردانه‌وه‌مان ده‌بێت بۆیه له‌كاتی كۆبوونه‌وه‌كه دا هه‌ردوو حزب پاش په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فۆنی كشانه‌وه”.
سه‌رچاوه‌یه‌ك به‌خواكوڕكی راگه‌یاند”لە ڕێگەی جۆراوجۆرەوە، گرووپی خیانەتی 16ی ئۆکتۆبەر هەوڵی دروستکردنی ئاستەنگ لەبەردەم یەک لیستیی کوتلە کوردستانییەکان بۆ هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق لە کەرکووک دەدەن، بۆ ئەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان بەشداری لە هەڵبژاردنەکانی کەرکووکدا نەکات، بەو ئامانجەی هەندێک دەنگی زیاتر لە شارەکە بهێنن. هەر لەژێر فشاری ئەوانیش بووە کە هیچ شاندێکی یەکێتی نەچووەتە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 8/2/2018ی نێو بارەگای حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان کە دواتر بزووتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامیش لە کۆبوونەوەکە له‌ژێر فشاری گروپی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر كشانه‌وه”.
هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه دوای ههوڵدانهكانی گروپی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر بۆ شكه‌ست پێهێنانی یه‌ك لیستی لایانه سیاسی كورد له كه‌ركووك، له‌ئێستادا كۆمه‌ڵ و گۆڕانیش هه‌وڵی خۆدوورخستنه‌وه ده‌ده‌ن، چونكه گروپی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر هه‌ره‌شه لێ كردوون، به‌وه‌ی سلێمانیان لێده‌كات به‌جه‌هه‌نه‌م ئه‌گه‌ر پاشه‌كشه نه‌كه‌ن له یه‌ك لیستی و له‌ترسی گروپی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ئه‌مرۆ به په‌ڵه كۆمه‌ڵ و گۆڕان كشانه‌وه”.