لەهەلبژاردنی داهاتوو کوردستانیانی دەرەوەی وڵاتیش بەشداری دەکەن
گوته‌بێژى كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان و ڕاپرسى هه‌رێمى كوردستان، ڕایده‌گه‌یه‌نێت، تائێستا 80%ى تۆمارى ده‌نگده‌رانیان پاك كردووه‌ته‌وه، ئاشكراشی ده‌كات، كه چه‌ند داواكارییه‌كیان داوه‌ته حكوومه‌ت و چاوه‌ڕێی وه‌ڵامن.
شێروان زرار، گوته‌بێژى كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان و ڕاپرسى ڕایگه‌یاند: “كۆمه‌ڵێك داواكاریمان داوه‌ته حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ ئه‌وه‌ى به‌رچاومان ڕوون بێت و كارئاسانی بێت بۆ كاره‌كانمان له ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنه‌كان، له‌وانه دابینكردنى بودجه، گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ كارمه‌ندانى هه‌ڵبژاردنه‌كان، دیاریكردنى كاتى هه‌ڵبژاردنه‌كانى هه‌رێمى كوردستان”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، كه داواى ڕوونكردنه‌وه‌یان له‌باره‌ى ئه‌وه‌شه‌وه كردوه، كه هاووڵاتییانى ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان به‌شدارى هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كه‌ن؟.
گوته‌بێژه‌كه ئاشكراشى كرد، له دواكۆبوونهوهیان له‌گه‌ڵ حكوومه‌ت، دوو پێشنیاز كراوه بۆ كاتى هه‌ڵبژاردنه‌كانى هه‌رێمى كوردستان ( 6 / 7 یان 6 / 9 / 2018 )، به‌ڵام یه‌كلایى بوونه‌وه‌ى واده‌كه، هه‌ماهه‌نگى و كۆده‌نگى لایه‌نه سیاسییه‌كانى پێویسته.
ڕونیشیكرده‌وه تا ئێستا 80%ى تۆمارى ده‌نگده‌ران پاككراوه‌ته‌وه و هه‌وڵه‌كانیش بۆ ته‌واوكردنى به‌شه‌كه‌ى تر به‌رده‌وامه‌و، گوتیشی: “وه‌زاره‌ته په‌یوه‌نداره‌كانیش بهڵێَنى هه‌ماهه‌نگى زیاترى ئه‌و كاره‌یان پێداوین”