د.ئهشواق جاف داوای كشانەوەی كورد دەكات لە بەغداد
( د.ئەشواق جاف) پەرلەمانتاری ئهنجومهنی نوێنهرانی عێراق له فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە لێدوانێكی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند:” پەرلەمانی عێراق نوێنەرایەتی هەموو پێكهاتەكان ناكات، لە پرسی بودجە و مافەكانی پێشمەرگە بەردەوام سوننە و شیعە لەناو خۆیاندا رێك دەكەون و گوێ بە داخوازیی نوێنەرانی كوردستان نادەن.”
سهبارهت به گرنگینەدان بە داخوازییەكانی كوردو برینی قوتی خهڵكی كوردستان لە ساڵی 2014 وه ( د.ئهشواق جاف) دهڵێت : ”هیچ كوتلە و فراكسیۆنێك پشتگیریی مافەكانی كوردستانی نەكرد و نەیگوت ئەمە پێشێلكردنی دەستوورە“.
ئەو پەرلەمانتارە كوردە رێك كەوتنی سوننە و شیعە لە دژی مافە دەستوورییەكانی كوردستان بە پێشێلكاری و دەستدرێژیی پەرلەمان و حكوومەتی عێراق بۆ سەر ئەو مافانە لەقەڵەم دەدات و بە پێویستی دەزانێ نوێنەرانی كورد لە پەرلەمان و حكوومەتی عێراق بكشێنەوە، چونكە مانەوەی كورد شەرعییەت بە پێشێلكردنی مافەكانی دەدات لەلایەن سوننە و شیعەوە .