ئهردهڵان نورهدین : بڕیاروایە نێچیرڤان بارزانی بۆجاری سێیەم لەگەڵ حەیدەر عەبادی كۆببێتهوه
(ئەردەڵان نوردەین) ئەندامی فراکسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند: بڕیاروایە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێم بۆجاری سێیەم لەگەڵ حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عیراق کۆبێتەوە، بەڵام تائێستا کات و شوێنی کۆبوونەوەکە دیارینەکراوە لەبەغدا دەبێت یان لەھەولێر.
ئهو ئەندامهی ئهنجومهنی نوێنهرانی عیراق له فراکسیۆنی پارتی راشیگەیاند:”ئەو کۆبوونەوەی پێش ھەندێک بڕیار دەبێت کە حەیدەر عەبادی بەنیازە بیدات سەبارەت بەفڕۆکەخانەکان و موچەی فەرمانبەران و بەشە بودجەی ھەرێمی کوردستان، بۆیە پێموایە ئەو کۆبوونەوەیە لەماوەیەکی نزیکدا ئەنجامبدرێت”.
سەبارەت بەوەی ئایا ھەرێم و بەغدا لەڕێککەوتن نزیکبوونەتەوە، (ئەردەڵان نوردەین) دهڵێت:”تائێستا ھەرێم و بەغدا نەگەیشتوونەتە ھیچ ئەنجامێک و ٩٠%ی کێشەکان چارەسەرنەکراوە، ئەوەی ھەیە بابەتێکی میدیاییەو تائێستا حکومەتی عیراق موچەی وەزارەتی تەندروستی و پەروەردەی رەوانە نەکردووەو ئەوەی دەوترێت تەنیا یاریکردنە بەھەست و سۆزی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان”.