پەرلەمانتارێكی عێراقی, حكومەتی عێراق ناتوانێ هێزەكانی توركیا لە خاكی خۆی دەربكات, چ جای داوای دەرچوونی ئەمریكا بكات
دوای ئەوەی لە چەند میدیایەك باس لە بوونی هێزە سەربازیەكانی وڵاتانی جیهان لە عێراق وروژێندرا, پەرلەمانتارێكی عێراق سەر بە لیستەكەی عەبادی دەلێت:” زیاتر لە 10 هەزار سەربازی ئەمریكی لە عێراقدان. هاوكات بێ هیوایی خۆی لە توانای حكوومەتی عێراق دەربڕی كە بتوانێت ئەو هێزانە لەسەر خاكی وڵاتەكەی دەربكات، بەتایبەتی كە تائێستاش هێزەكانی توركیا ماونەتەوە.
پەرلەمانتار (جاسم محەمەد جەعفەر) پەرلەمانتاری ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا، كە بە نزیك لە حەیدەر عەبادی، سەرۆكی حكوومەتی فیدڕاڵ دەناسرێت، ڕای گەیاند: “عێراق نەیتوانی 1500 سەربازی توركی لەسەر خاكی خۆی دەربكات، ئیتر چۆن دەتوانین لەگەڵ ئەمریكا لەسەر دەركردنی هێزەكەی بكەوێنە كێشمەكێشەوە”.
ئاماژەی بەوەش دا، كە “ئەو پرسە (دەركردنی ئەمریكییەكان) كێشە و ناكۆكیی بەدواوە دەبێت”، گوتیشی: “لەبوونی ژمارەی ناسروشتی یان بوونی بنكەی سەربازیی، دەبێت بۆچوونی ئەنجومەنی نوێنەران وەربگیرێت”.
لەبارەی ژمارەی هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق، پەرلەمانتارە نزیكەكە لە عەبادی، بەپێچەوانەی ئەو ژمارەیەی هەردوو حكوومەتی عێراق و ئەمریكا ئاشكرایان كرد، گوتی: “ئێستا زیاتر لە 10 هەزار سەربازی ئەمریكی لە عێراقدا، بوونیان هەیە”.