ئه‌مریكا: داعش كۆتای نه‌هاتووه‌

گوتەبێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا (پێنتاگۆن) له‌ باره‌ی ره‌ووشی سوریا و هێزه‌كانی هه‌سه‌ده‌، له‌ كۆرنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا گوتی.” ئه‌مریكا بەردەوام دەبێت لە پشتیوانييەکانی بۆ ھێزەکانی سوریا دیموکرات (هه‌سه‌ده‌).”

(دانا وایت) گوتەبێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا (پێنتاگۆن) لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگه‌یاند.” كه‌ ئەمریکا نایەوێت شەڕ لە دژی سوریا بکات، بەڵام ھێشتا داعش لەناو نەچووە و وڵاتەکەی بەردەوام دەبێت لە پشتيوانيیەکانی بۆ هێزه‌كانی سوریایی دیموكرات (ھەسەدە).

سەبارەت بە داھاتووی سوریا گوتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا گوتی.” دیپلۆماتکار و سیاسیيەکان بڕیار لەسەر داھاتووی سووریا دەدەن.

Back to top button