هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی له‌ روسیا

خواكوڕك

هەڵبژاردنە پەرلەمانیەکانی رووسیا لە سەرتاسەری ئەو وڵاتە بەڕێوەدەچێت، تێیدا پارتە سیاسییەکان کێبڕکێ لەسەر 450 کورسی پەرلەمانی دەکەن و ڤلادیمێر پۆتین سەرۆكی رووسیای فیدراڵ لە پەیامێكدا داوا لە هاووڵاتییانی وڵاتەكەی دەكات، ئەمڕۆ یەكشەم بەشداری هەڵبژاردنی دۆما بكەن و ئەمەش وەك ئەركێكی نیشتمانی ناو دەبات.

ئەمڕۆ یەكشەم 18/9/2016 رووسییەكان دەچنە سەر سندووقەكان دەنگدان و دەنگ بۆ هەڵبژاردنی خولی نوێی پەرلەمانی وڵاتەكەیان “دۆما” دەدەن. سەرۆكی رووسیا لە پەیامەكەیدا دەڵێ، بەشداری لە هەڵبژاردنی تۆما ئەركێكی نیشتمانی هەریەكێك لە ئێمەیە و پێویستە هاووڵاتییان گوزارشت لە بۆچوونی راستەقینەی خۆیان بەرامبەر بە وڵاتەكەیان بكەن و هەڵبژێرن و دەنگ بدەن لە پێناوی رووسیادا.

لە هەڵبژاردنی ئەمڕۆی رووسیا 111 ملیۆن كەس مافی دەنگدانیان هەیە و 95 هەزار بنكەی دەنگدان كراوەتەوە و 14 حزب بە دوو هەزار و 100 كاندید بەشداریان كردووە و كێبەركێ لەسەر 450 كورسی پەرلەمان دەكەن.

Back to top button