به هۆكارێكی نادیار له هه‌ڵه‌بجه كارێكی قیزه‌وه‌ن ئه‌نجامدرا
له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه ته‌رمی هاوڵاتیه‌ك له‌ناو زبڵدانی شاره‌كه دۆزرایه‌وه، كه گیانی له ده‌ستداوه و به یه‌كێك له كاره‌ساته نه‌خوازراوه‌كان داده‌نرێت.”
له‌و باره‌وه (رائد به‌رزان عوسمان) گوته‌بێژی به‌رێوبه‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ڵه‌بجه به میدیاكانی راگه‌یاندوه.” كه له شه‌وی 8له‌سه‌ر9/2/0218 ته‌رمی هاووڵاتیه‌كی ته‌مه‌ن 28 ساڵان دۆزرایه‌وه كه پیشه‌ی شوفێیر كۆمپانیای گایریكسهو دانیشتوی گه‌ڕه‌كی پیر محمدی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌یه.
گوته‌بێژی به‌رێوبه‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ڵه‌بجه، له باره‌ی رووداوه‌كه یزاتر گوتی.” كه ته‌رمی ئه‌و هاوڵاتیه له‌شوێنی فڕێدانی پاشه‌ڕۆو زبڵی شاره‌كه دۆزراوه‌ته‌وه‌و ته‌رمه‌كه‌ش ڕه‌وانه‌ی پزیشكی دادی كراوه بۆ لێكۆڵینه‌وه‌و بهدواداونهكانیش ده‌ستی پێكردووه له‌هۆكاری روداوه‌كه‌و ئاشكراكردنی روداوه‌كه.
ئه‌وه‌ی شیاوی باس بێت.” ماوه‌یه‌كه له هه‌رێمی كوردستان حاڵه‌تی كووشتن و حاڵه‌تی نه‌خوازراو زۆر بووه و ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌و رووه‌وه هه‌وڵ ده‌ده‌ن بگه‌ن به چاره‌سه‌ری پێویست بۆ نه‌هێشتنی ئه‌م حاڵه‌تانه.