رۆناڵدۆی بهرازیلی باسی بۆندی نیمار و ریال مهدرید دهكات
رۆناڵدۆی بەرازیلی و ئەستێرەی پێشووی یانەكانی ئینتەرمیلان و ریال مەدرید و بەرشلۆنە باس لە بۆندی یارین نیمار داسێلڤا بۆ یانهی ریال مەدرید دەكات”.
لهو بارهوه رۆناڵدۆ لە لێدوانێكیدا كە رۆژنامەی دەیلی ستاری بەریتانی بڵاوی كردۆتەوە رایگهیاندوه.” كه لەراستیدا نیمار یاریزانێكی نایابە و لەچەند ساڵی داهاتوو دەبێتە باشترینی جیهان، بۆیه ریال مەدرید پێویستی بە یاریزانی نایابی وەك نیمار هەیە ، پێشم وایە چوونی نیمار بۆ ریال مەدرید خزمەتێكی گەورە بەخۆیان دەگەینن”.
ئەستێرە بەرازیلییەكە ئهوهشی ئاشكرا كردووه.” كه من لەئێستادا هیچ شتێكی فەرمیم گوێ لێ نەبووە لەبارەی نزیكبوونەوەی نیمار لە ریال مەدرید ، بەڵام من باسی پێشبینی و داهاتووی بۆندە گرنگەكان دەكەم”.