به‌رشه‌لۆنه‌ گه‌یشته‌ یاری كۆتایی جامی شای ئیسپانیا و ڤاڵانسیایی تێپه‌ڕاند

يانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ له‌سه‌ر حسابی یانه‌ی ڤاڵانسیایی ئیسپانی گه‌یشته‌ یاری كۆتایی جامی شاری ئیسپانیا و له‌ یاری كۆتایی جامی شا رووبه‌ڕووی ئیشبیلیه‌ ده‌بێته‌وه‌.”

لە یاری گەڕانەوەی قۆناغی پێش کۆتایی جامی شای ئیسپانیا یانەی بەرشەلۆنە لە یاریگای میستایای تایبەت بە یانەی ڤالنسیا بووە میوانی ئەو یانەیەو لە ئەنجامدا توانی ٢-٠ یاریەکە بباتەوەو بە ئەنجامی هەردوو یاری چوون و هاتن ٣-٠ شکست بە ڤالنسیا بێنێت و بۆجاری پێنجەمی لەسەر یەک پلیتێکی یاری کۆتایی ببڕێت.

لە گێمی یەکەمی یاریەکە بەرشەلۆنە سەرکەوتوو نەبوو لە گۆڵکردن و ئەو گێمە بە بێ گۆڵ کۆتایی هات، لە گێمی دووەم (کۆتینهۆی) بەرازیلی توانی لە خولەکی ٤٩ یەکەم گۆڵی خۆی لەگەڵ بەرشەلۆنە تۆمار بکات و یانەکەی پێشبخات، پاشان لە خولەکی ٨٢ (راکیتچ) توانی ئەنجامەکە بکاتە دووهێندەو یاریەکە ٢-٠ بە سودی یانەکەی کۆتایی بێنێت و  سەرکەوتن بۆ یاری کۆتایی مسۆگەر بکەن کە ئەمە جاری ٤٠ بەرشەلۆنە دەگاتە یاری کۆتایی ئەم جامە.
لە یاری کۆتایی بەرشەلۆنە رووبەڕووی یانەی سیڤیلیا دەبێتەوە، کە ئەم یانەیە شەوی رابردوو توانی لەسەر حسابی یانەی لیگانێس بگاتە یاری کۆتایی و یاریەکەش لە ٢١ی مانگی چوار بەرێوە دەچێت.

Back to top button