له خانه‌قین 10 كه‌س به‌ده‌ستڕێژی گولله كوژران و بریندار بوون
ئه‌مرۆ له شارۆچكه‌ی خانه‌قین چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراوی سه‌ر به حشدی شه‌عبی ده‌سترێژی گولله‌یان له ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی سڤیل كردوو و به‌و هۆیه‌وه، 10 كه‌س كوژران و بریندار بوون”.
هه‌ر له باره‌ی ئه‌و رووداوه، محه‌مه‌دی مه‌لا حه‌سه‌ن، قایمقامی خانەقین هه‌واڵه‌كه پشت‌راست ده‌كاته‌وه و رایدهگهێنێت”لە گەڕەکی بەختیاری خانەقین، ژمارەیەک چەکداری نەناسراو ده‌ستڕێژی گوله‌یان له ژماره‌یه‌ك هاووڵاتیی سڤیل كردووه، بەو ھۆیەوە حەوت ھاووڵاتی شەھید بوونه و سێ ھاووڵاتی دیکەش بریندار بوونه”.
مەلا حەسەن گوتیشی”ھێزە ئەمنییەکان چوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و لێکۆڵێنەوەی ورد لەسەر چۆنیەتی ڕووداوەکە ده‌ستی پێكردووه، بەڵام گومانی ئەوە دەکەین کە ڕووداوەکە پەیوەندی بە کاری تیرۆریستییەوە ھەبێت”.
پاش ئه‌نجامدانی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر و راده‌ست كردنی كه‌ركووك به میلیشیاكانی حشدی شه‌عبی و سوپای پاسدارانی ئێرانی و حزبڵا لوبنانی، واتا رۆژی 16ی ئۆكتۆبه‌ر، هه‌ریه‌كه له جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتی، كۆسره‌ت ره‌سوڵ و مه‌لا به‌ختیار به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێری مه‌كته‌بی سیاسی، دانیان به‌وه دانا كه له‌ناو یه‌كێتی خیانه‌ت كراوه، ئۆباڵی خیانه‌ته‌كه‌شیان خسته پاڵ گروپێك له‌ناو یه‌كێتی كه پێكهاتوون له ” بافل تاڵه‌بانی و لاهور جه‌نگی و ئاراس جه‌نگی و ئاڵا تاڵه‌بانی” و به كاڵفامه‌كانی نێو یه‌كێتی ناویان بردن، به‌ڵام هه‌ر پاش ئه‌و رۆژه‌وه، كۆمه‌ڵی ئیسلامی و گۆڕان و باڵی كاڵفامه‌كان و به‌رهه‌م ساڵح هه‌وڵیانداوه، دیمه‌نی گریانی پێشمه‌رگه له خیانه‌تی كه‌ركووك بگۆڕن بۆ بابه‌تی ریفراندۆم و له‌وێشه‌وه‌ی به‌ناوی شكه‌سته‌وه، حكومه‌تی رزگاری نیشتمانی دامه‌زرێنن”.