ئه‌ردۆگان په‌یوه‌ندی به‌ سه‌فین دزه‌یه‌وه‌ ده‌كات

ئێواره‌ی رۆژی پێنج شه‌ممه‌، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان سه‌رۆككۆماری توركیا به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی دایكی سه‌فین دزه‌یی په‌یوه‌ندی پێوه‌ ده‌كات وسه‌ره‌خۆشی لێده‌كات”.

به‌پێی نووسینه‌گه‌ی گوته‌بێژی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئێواره‌ی رۆژی پێنجشه‌ممه‌(8-2-2018) ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان سه‌رۆك كۆماری توركیا له‌ ڕێگه‌ی ته‌له‌فۆنه‌وه‌ په‌یوه‌ندی به‌ سه‌فین دزه‌یی گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كردووه‌، له‌ په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا ئه‌رۆدگان پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی خۆی به‌ سه‌فین دزه‌یی ڕاگه‌یاندووه‌ به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی دایكیه‌وه‌ و هیوای خواستووه‌ كه‌ ئه‌مه‌ دوایین ناخۆشی ئه‌و خانه‌واده‌یه‌ بێت.

ئێواره‌ی رۆژی چوارشه‌ممه‌ 7ی 2ی 2018 نه‌جیبه‌ ئه‌حمه‌د دزه‌یی كه‌ ده‌كاته‌ خێزانی موحسین دزه‌یی كه‌سایه‌تیو سیاسه‌تمه‌داری كورد و دایكی سه‌فین دزه‌یی گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆچی دوایی كرد.

Back to top button