توركیا ده‌ستی كرد به هێرشی ئاسمانی بۆ سه‌ر عفرین
به‌گوێره‌ی زانیاریه ئاژانسه‌كان، هێرشی ئاسمانی توركیا بۆ سه‌ر شاری عه‌فرین له رۆژئاوایی كوردستان ده‌ستپێكردووه، ئه‌مرۆ چه‌ند ناوچه‌یه‌كی له‌ده‌وروبه‌ری عه‌فرین بۆردوومان كردووه، هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كان، فرۆكه‌كانی توركیا شارۆچکەی جندرێس-ی لەبۆردوومانکردووە.
به‌یانی ئه‌مرۆ هه‌ینی 9ی 2ی 2018 سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ركانی گشتی سوپا توركیا له 21مین رۆژی ئۆپراسیۆنی توركیا بۆ سه‌ر شارۆچكه‌ی عه‌فرین، رایگه‌یاند”پێشڕه‌وییه‌كان به‌رده‌وامن و یەکەکانی تۆپهاوێژ و فڕۆکە جەنگییەکان به‌شێوه‌یه‌كی چڕ 19 پێگه‌ی یه‌په‌گه-یان تۆپباران و بۆردوومان کردووە و به‌هۆیه‌وه كوژراو بریندار هه‌یه، وه له‌هه‌مان كاتدا هه‌ردوو لایان ئاماری جیاواز له‌باره‌ی قوربانیه‌كان بڵاو ده‌كه‌نه‌وه”.
له‌باره‌ی قوربانیه‌كانی 21ی رۆژی ئۆپراسیۆنه‌كانی “چل زه‌یتوون” بۆ سه‌ر شاری عه‌فرین، هێزه‌كانی یه‌په‌گه رایانگه‌یاندووه، كه تاوه‌كو ئێستا”488 سەربازی توركیا و چەكدارانی سوپای سووریای ئازاد كوژراون ، 32 تەرمی هێرشکاران جێماون ، فڕۆکەیەکی چاودێریی خراوەتە خوارەوە،13 تانک تێكشكێندراون ، 36 شەڕڤان گیانیان لەدەستداوە و شەڕڤانێک بەدیل گیراوه، هه‌ر له‌باره‌ی سوپا توركیاش ده‌لێـ”له ماوه‌ی 21 رۆژی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا ژماره‌ی ئه‌و شه‌ڕڤانانه‌ی یه‌په‌گه كه له عه‌فرین گیانیان لەدەستداوە، گه‌یشتووه‌ته هه‌زار و 62 شه‌ڕڤان، هه‌روه‌ها به‌پێی ئاماری تەندروستیی عەفرین ، 148 کەسی سڤیل گیانیان لەدەستداوە، 385 کەس برینداربوون، لەنێو قوربانییەکانیشدا منداڵ، ژن و کەسانی بەساڵاچوو هەن.