سبه‌ی شاندێكی په‌رله‌مانی كوردستان سه‌ردانی كانتۆنی عه‌فرین ده‌كات
وابریاره به‌یانی رۆژی شه‌ممه، شاندێكی په‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌ر ره‌وشی رۆژئاوایی كوردستان و شاری عه‌فرین، سه‌ردانی كانتۆنی عه‌فرین بكات، له‌رووداوه‌كان بكولێته‌وه، راپۆرتێك ئاماده بكات”.
له‌باره‌ی ئه‌و فراكسیۆنانه‌ی كه كه به‌شدارن له شانده‌كه، ئه‌بوكاروان سه‌رۆكی فراكسیۆنی ئازادی له په‌رله‌مانی كوردستان رایده‌گه‌ێنێت”سبەینێ 10/2/2018، لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان، شاندێكی پەرلەمان كە لە فراكسیۆنەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی نیشتمانی كوردستان و فراكسیۆنی ئازادی و چەند فراكسیۆنێكی تر پێكهاتوون سەردانی ڕۆژئاوای كوردستان و كانتۆنی عەفرین دەكەن”.
گوتیشی “سەردانەكە بۆ ئاگاداربوونە لە ڕەوشی ڕۆژئاوای كوردستان و هێرشەكانی دەوڵەتی توركیایە بۆ سەر كانتۆنی عەفرین و ڕەوشی مافی مرۆڤ، ئاماژەی بەوەش دا “شاندەكە ڕاپۆرتێك ئامادە دەكات و پێشكەشی سەرۆكایەتیی پەرلەمانی دەكەن”.