بەرپرسێكی پەكەكە: لە 16یەمین رۆژی بەرخودانی عەفرین, خیانەتی 16ی ئۆكتۆبەر ئیدانە دەكەین
دوای ئەوەی سوپای توركیا لە ماوەی 16 رۆژی رابردوو هێڕشی كردە سەر عەفرین, بەڵام تا ئێستا نەتوانراوە پلانەكانی جێبەجێ بكات بەرامبەر شەڕڤانان و خەلكی عەفرین شكستیان خواردووەو لە 16 مین رۆژی هێڕشی توركیا بۆسەر عەفرین بەرپرسێكی پەكەكە دەلێت:” ئەمڕۆ ژ6 رۆژ دەرباز دەبێت بەسەر هێڕشی هۆڤانەی توركیا بۆسەر عەفرین لەم رۆژەدا سەرەڕای ئیدانەكردنی هێرشەكە, ئەوا خیانەتی 16ی ئۆكتۆبەری باشور ئیدانەدەكەین”.
رەزا ئالتون, سەركردە لە پارتی كرێكارانی كوردستان و دۆستی نزیكی عەبدوڵا ئۆجەلان, لە دیمانەیەكی لەگەڵ رۆنامەی “عوكاز”ی سعودی دەلێت:” توركیا بە بەرچاوی جیهانەوە كۆمەلكوژی لە رۆژئاوای كوردستان ئەنجام دەدات, بەو چەكەی بەناوی ئەندام بوونی لە ناتۆ ئێستا منداڵ و پیرو پەككەوتە و ژنانما لە رۆژ ئاوا دەكوژێت, دونیاش خۆی لێ بێدەنگكردووە.
لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا ئەو سەركردەیەی پەكەكە دەلێت:” بەرخودانی شەڕڤانان و خەلكی رۆژئاوا بەتایبەت عەفرین بەردەوامە, هیچ هێزێك ناتوانێ ئیرادەی كورد تێك بشكێنێت, ئەگەر كورد یەكدەنگ بێت دەتوانین بە هەموو جیهانی پیشان بدەین كە گەلێكی ئاشتی خوازین و بەهێزین.
رەزا ئالتون هەروەها دەلێت:” كورد بەیەك دەنگی دەستكەوتی گەورەی دەبێت ئەگەر هەڤگرتی نەبن, ئەوا وەك رووداوەكەی كەركووك كە بە هۆی خیانەتی گرووپێك لە 16ی ئۆكتۆبەر نیوەی خاكی باشوری كوردستان لەدەست درا, هەروەها ئەمڕۆ 16 رۆژ دەرباز دەبێت بەسەر بەرخودانی عەفرین, بۆیە پێویستە هێڕشی هۆڤانەی توركیا ئیدانە بكرێت, وە لەم رۆژەدا خیانەتی 16ی ئۆكتۆبەر ئیدانە بكرێت.