پەرلەمانتارێکی شیعە: گوێ لە داواکاری کورد مەگرن و کات بەفیڕۆ مەدەن

ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق داوا دەکات پڕۆژە یاسای بودجە لە پارلەمان پەسەند بکرێت و گوێ لە داواکاریەکانی کورد نەگیرێت.
فیردەوس عەوادی پەرلەمانتار لە لیستی هاوپەیمانێتی دەوڵەتی یاسا لە دیمانەیەکدا داوا دەکات کورد پشت گوێ بخرێت و بودجەی عێراق پەسەند بکرێت چونکە ناکرێت چیتر لەبەر داوای کورد ئەو پرسە دووا بخرێت.

ئەو پەرلەمانتارە پێی وایە کات درەنگەو نابێت لەبەر ڕازیکردنی کورد بودجەی عێراق پەک بخرێت،هاوکات پێی وایە داواکاری کورد بۆ چەسپاندنی حەڤدە لەسەد و فشاری ئەمریکیەکان لەسەر هێزە عێراقیەکان دژی گەلی عێراقە.

Back to top button