شاندێكی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌چنه عه‌فرین و له‌وێ ده‌مێننه‌وه
بڕیار وایه ئه‌مڕۆ شاندێكی پەرلەمانی كوردستان سەردانی شاری عەفرین بكه‌ن و له‌گه‌ڵ خۆشیاندا كۆمه‌ڵیك پێداویستی و ده‌رمان ببه‌نه ئه‌و شاره، ئه‌مه‌ش لەكاتێكدایە كه پەلاماری توركیا بۆ سەر ئەو شاره چه‌ندین هه‌فته‌ی خایاندوه.”
به‌پێی زانیارییه‌كانی (خواكوڕك) ئه‌مڕۆ شه‌ممه 10/2/2018، شاندەكەی پەرلەمانی كوردستان به‌ره‌و عه‌فرین ده‌ڕۆن و لە پێنج پەرلەمانتار پێكهاتوون و لەگەڵ خۆشیان بڕێك دەرمان دەگەیەننە ئەو شاره و هه‌وڵده‌ده‌ن له ره‌وشی شاره‌كه‌ش بكۆڵنه‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، پەرلەمانتارەكان پێكهاتوون لە هه‌ریه‌كه له په‌رله‌مانتاران، (عەلی هالۆ، عەباس فەتاح، شێركۆ حەمەئەمین، ئەبو كاروان و سوهراب میكائیل) سەردانی عەفرین دەكەن، ئەم سەردانەش بە ناوی پەرلەمانی كوردستانەو پشتگیری پەرلەمانە بۆ شاری عەفرین.
ئه‌وه‌ی زانرادراوه كه شاندەكە بڕیارە چەند رۆژێك لەوێ بمێننەوەو بڕێك لە دا‌و و دەرمانیش لەگەڵ خۆیان دەبەن كە لەلایەن وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم بۆ عەفرین دابین كراوە.
ئه‌وه‌ی شیاوی باسه.” شانده‌كه مه‌به‌ستیانه له دۆخی ئه‌وش اره بكڵۆنهوه و راپۆرتێك ئاماده بكه‌ن و پاشان پێشكه‌شی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستانی بكه‌ن.