چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراو 5 هاووڵاتی ده‌رفێنن

ئێواره‌ی دوێنێ هه‌ینی چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراو، له‌ هه‌ڵمه‌تێكدا پێنج هاووڵاتیان فراند و تا ئێستاش هیچ زانیارییه‌ك له‌ باره‌ی رفێندراوانه‌وه‌ نیه‌.”

له‌و باره‌وه‌، رۆژنامەنووس (موحەمەد فائیق) لەشارەدێی دووزخورماتوو ئه‌وه‌ی راگه‌یاندوه‌.” كه‌ ئێوارەی دوێنێ‌ هه‌ینی 9/2/2018 چەند چەكدارێكی نەناسراو كە گومان دەكرێت داعش بن لەگوندی (حلێوە) پێنج هاوڵاتیان رفاندووە كە كاری شوانیان كردووە، تا ئێستاش چاره‌نووسی ئه‌و رفێندراوانه‌ دیار نین.

هه‌ر به‌ پێی زانیارییه‌كان، دوو لە شوانەكان توركمانی شیعە بوونە بەناوەكانی (مورتەزا شەهاب ئەحمەد مەنداو، عەباس وەهاب ئەحمەد مەنداو) و سێیەكەی تریش هاوڵاتی عەرەب بوونە.

ئه‌وه‌ی شیاوی باسه‌.” له‌ چه‌ند رۆژی رابردوو، سوپای و حه‌شدی شیعی عێراقی ئۆپراسیۆنێكیان ئه‌نجامدا به‌ مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی كه‌ ئه‌و چه‌كدارانه‌ له‌ نێو به‌رن كه‌ له‌ سنوره‌كه‌ هه‌ن، له‌ ئێستاشدا و پاش چه‌ند رۆژێكی كه‌م بۆ جاریكی تر گروپه‌ تیرۆریستیه‌كان هێرشیان ده‌ستپێكرده‌وه‌ و 5 هاووڵاتیان رفاند وه‌كو وه‌ڵامێك بۆ هێزه‌ عێراقییه‌كان كه‌ ئێمه‌ هه‌ین.

Back to top button