عه‌ره‌بی شیعه و سونه ده‌یه‌ناوێت پرسی بودجه به زیانی كورد یه‌كلابكه‌نه‌وه
ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ پرسی بودجه كۆبوونەوەیەك سازده‌كات و تاكو ئێستاش كورد سوورە لەسەر بایكۆت كردن ئه‌گه‌ر داواكارییه‌كانی جێ بهجێنهكرێن.”
بڕیار وایه ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه 10/2/2018، جارێكی تر ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بۆ پرسی بودجه كۆببێته‌وه و كوردیش باس له‌وه ده‌كات گه‌ر بێت و بودجه له به‌رژه‌وه‌ندیی گه‌لی كوردستان نه‌بێت بایكۆتی كۆی پڕۆسه‌كه ده‌كه‌ین، ئه‌مه له كاتێكدایه‌كه كه بایكۆت كردنی كورد دوای ئەوە بووە، كە بەشە بودجەكەی لە (%17) ەوە بۆ (%12.6) كەمكراوەتەوە، ئەوەش بەبڕیارێكی سیاسی بووە.
وه‌ك زانرداوه.” كه پێشتر خوێندنەوەی یەكەم بۆ پڕۆژە یاسای بودجە كراوە، بڕیارە ئه‌مڕۆش خوێندنەوەی دووەمی بۆ بكرێت، بەڵام تاكو ئێستا كورد سوورە لەسەر بایكۆت كردنی كۆبوونەوەكە، دەوڵەتی یاساش پێی وایە بەهۆی بایكۆتی كورد‌و فشاری ئەمریكا پرۆژە یاساكە پەسەند ناكرێت، له كاتێكدا چه‌ندین په‌رله‌مانتاری عه‌ره‌بی سونی و شیعه پێیان وایه ده‌بێ به بێ كورد پرۆژه یاساكه تێپه‌ڕێت و كورد له‌و بابه‌ته حیساب بۆ كرا‌و نه‌بێت.