گه‌له‌كۆمه‌ له‌سه‌ر نه‌وتی كه‌ركوك ده‌كرێت

خواكوڕك

دۆسیه‌ی نه‌وتی كه‌ركوك له‌ نێوان جه‌مسه‌ره‌ سیاسیه‌كانی یه‌كێتی به‌ته‌واوی بۆته‌ هۆكاری سه‌ره‌كی گرێ كوێره‌كانی ئه‌و حزبه‌ و ره‌نگه‌ به‌ هێنانه‌ پێشه‌وه‌ی گۆڕان له‌لایه‌ن هێرۆخانه‌وه‌ گۆمه‌كه‌ قوڵتر بێت.

دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی، ماوه‌ی پێنج مانگ نه‌وتی ئه‌و شاره‌ تاك لایه‌نانه‌ له‌ رێگه‌ی تانكه‌ر به‌ ئێران فرۆشراو داهاته‌كه‌ی به‌شكرا له‌ نێوان هێرۆخان و كۆمپانیایه‌كی مه‌حسوب له‌سه‌ر بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان دابه‌شكرا، له‌ ئێستادا به‌ هۆی هاتنه‌ پێشه‌وه‌ی جێگرانی سكرتێری گشتی یه‌كێتی ئه‌و نه‌وت فرۆشیه‌ وه‌ستێراوه‌ و به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ گۆڕانكاری گه‌وره‌ له‌ ساحه‌ی سیاسی سلێمانی چاوه‌ڕوان ده‌كڕێت.

د. نجمه‌دین كه‌ریم پارێزگاری كه‌ركوك، یه‌كێكیتره‌ له‌و كاراكته‌رانه‌ی توانای به‌ڕێوه‌بردن و رۆڵێ هه‌یه‌ له‌ چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردن له‌ نه‌وتی شاره‌كه‌‌، هه‌ر دوێنێش 17/9/2016 به‌شێك له‌ فراكسیۆنی یه‌كێتی و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان پرۆژه‌ یاسایه‌كیان خسته‌ڕوو بۆ چۆنیه‌تی هه‌ڵبژاردنی پارێزگاری شاره‌كه‌.

له‌ ئێستادا نه‌وتی ئه‌و شاره‌ له‌ نێوان هێرۆخان كه‌ خۆی به‌ میراتگری بنه‌ماڵه‌ی مام جه‌لال دزانێت، و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان كه‌ بنكه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری پۆپۆلیستی له‌ده‌ڤه‌ره‌كه‌ ئاماده‌كردووه‌، هه‌روه‌ها هه‌ردوو جێگرانی سكرتێری گشتی كه‌ ده‌یانه‌وێت به‌هه‌ر نرخێك بێت بێنه‌ ناو گه‌مه‌كه‌وه‌، و د. نه‌جمه‌دین پارێزگاری كه‌ركوك، داهاتوویه‌كی ناڕوونی هه‌یه‌ و پێده‌چێت خه‌ڵك و دانیشتووانی ئه‌و شاره‌ نه‌توانن به‌مزووانه‌ خه‌ون به‌ سوودبینین به‌ نه‌وتی شاره‌كه‌یان ببینن.

Back to top button