زێدان و ریال مه‌درید پێویستیان به بردنه‌وه هه‌یه
بریارە ئەمرۆ شه‌ممه لەیارییەكانی جه‌وله‌ی (23)ی خولی یانەكانی ئیسپانیا هەردوو یانەی ریال مەدرید و ریال سۆسیداد رووبەرووی یەكترببنەوە”.
بڕیاریشه یارییەكە كاتژمێر (10:45) شەو بەكاتی هەولێر لەیاریگای (سانتیاگۆ بێرنابیۆ) لەشاری مەدرید به‌ڕێوه‌بچێت و وه‌ك ده‌زاندرێت ریال مەدرید بە دۆخێكی زۆر خراپ لەسەر ئاستی ناوخۆی ئیسپانیا تێپەر دەبێت ، لە جامی شای ئیسپانیا لەسەر دەستی لیگانێس كراوەتە دەرەوە و لەدواین یاری خولی ئیسپانی یەكسانبووە و بە جیاوازی (19) خاڵیش لەدوای یانەی بەرشلۆنەی پێشەنگ دێت، بۆیه پێویسته ریال مه‌درید ئه‌م یارییه بباته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی هیچ نه‌بێ تۆزێك خۆی ده‌رباز بكات، له‌و گری دهروونیهیی كه تووشی بووه.
مەدرید چاوێكی لەسەر ئەم یارییەیە و چاوێكی دیكەی لەیاری لووتكەی رۆژی چوارشەممەیە كە لە نێو هەمان یاریگا پێشوازی لە یانەی پاریس سان جێرمان دەكات ئەویش لە چوارچێوەی یارییەكانی چوونی قۆناغی (16)ـی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا، زیزۆش ده‌یه‌وێت كه ئه‌م یارییه و یاری داهاووش له به‌رامبه‌ر پاریس بباته‌وه و هانده‌ران ئاشت بكاته‌وه، به سه‌ركه‌وتن.