چۆن چاره‌سه‌ری بالۆكه‌ ده‌كه‌یت و خۆتی لێ رزگار ده‌كه‌یت

بالۆكه‌ جۆره‌ نه‌خۆشییه‌كه‌ زۆر جار رووده‌دات له‌ ئه‌نجامی ده‌ست تێكه‌ڵكردن به‌ شتێكی پیس یاخود له‌ نه‌بوونی پاك و خوێنی رووده‌دات، یا زۆر جار به‌هۆی درووستبوونی چه‌ند جۆری نه‌خۆشیه‌كه‌وه‌ درووست ده‌بێت.”

بۆ چاره‌سه‌ركردنی بالۆكه‌ سی رێگا هه‌یه‌ كه‌ پێویسته‌ له‌و كاتانه‌ی كه‌ بالۆكه‌ رووده‌دات له‌ هه‌ر مرۆڤێك به‌كاریان بهێنێ بۆ له‌ نێو بردنی.

سێ رێگاكه‌ش بریتین له‌:-

ڕێگای یەکەم:

پارچەیەک پیاز بجنە و کەمێک سرکەی سێو بکە بەسەریدا و پاشان بیدە لەو بالوکەیە و ماوەیەک پێوەی بهێڵەرەوە پاشان بیشۆ سوودی دەبێت.

ڕێگای دووەم:

کەمێک زەردەچەوە لەگەڵ سرکەی سێو تێکەڵ بکە و بیدە لە بالوکەکە، ماوەیەک ئەم کارە دووبارە بکەرەوە سوودی دەبێت.

ڕێگای سێیەم:

کەمێک خوێ تێکەڵ بکە لەگەڵ سرکەدا و پاشان بیدە لە بالووکەکە و پاش ماوەیەک بیشۆ دەبێتە هۆی چارەسەرکردنی.

Back to top button