داعش هێرشی كردوو حشدی شه‌عبیش رای كرد

دوێنێ هه‌ینی  گروپێکی تیرۆریستی سەربە دەوڵەتی ئیسلامی لەسەر سنوری عێراق ـ سوریا هێرشیان کردە سەر میلیشیاکانی حەشدو بۆ زیاتر لە چوار کاتژمێر هێرشەکە بەردەوام بووە.
 
هاوکات وێڕای پشتڕاست کردنەوەی هەواڵەکە بەشی ڕاگەیاندنی جەنگی میلیشیکانی حەشد ئاماژەی بەوە کردوە شەڕەکە درێژخایەن بوەو ناوچەی تل سفوک ئامانجی چەکدارەکانی داعش بووە،بەڵام لە ڕاگەیاندراوەکەی حەشددا ئاماژە بە ژمارەی کوژراو بریندارەکان نەکراوە.
به‌گوێره‌ی زانیاریی میدیایه‌كان له‌كاتی هێرشه‌كه‌ی داعش بۆ سه‌ر میلیشیاكانی حشدی شه‌عبی، میلیشیاكانی رایانكردووه‌ بۆ ماوه‌ی زیاتر له‌ چه‌ند كاتژمێرێك، تل سفوك كه‌وتۆته‌ ده‌ست داعش دوای له‌لایان هێزی دژه‌ تیرۆری عێراق گیراوه‌ته‌وه‌”.
Back to top button