تره‌مپ به‌حه‌یده‌ر عه‌بادی گوت گه‌وره‌ترین دزم بینی

به‌رپرسێكی پێشووی ئیداره‌ی ئه‌مریكا به‌ گۆڤارێكی ئه‌مریكی راگه‌یاندووه‌، له‌كاتی بینینی شاندێكی عێراق به‌سه‌رۆكایه‌تی حه‌یده‌ر عه‌بادی، دۆناڵد ته‌ره‌مپ له‌ كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ شانده‌ عێراقیه‌كه‌ گوتوویه‌تی گه‌وره‌ترین شاندی دزی بینیوه‌”.

به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی گۆڤاری نیوزویكی ئه‌مریكی كه‌ له‌زاری به‌رپرسێكی پێشووی ئه‌مریكا ئاشكرای كردووه‌”له‌دوای ته‌واوبوونی كۆبوونه‌وه‌ی تره‌مپ و شانده‌ عێراقییه‌كه‌، تره‌مپ به‌ كه‌سه‌ نزیكه‌كانی خۆی گوتووه‌ كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر له‌گه‌ڵ گرووپێكی دزی زۆر لێهاتوو كۆبوومه‌وه، گۆڤاره‌كه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌دا: “تره‌مپ ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌ كه‌ له‌ساڵی 2014وه‌ واشنتن بڕی 1.7 ملیار دۆلاری وه‌كو هاوكاری مرۆیی داوه‌ته‌ عێراق، به‌ڵام به‌رپرسانی عێراقی بۆ خۆیان بردووه”‌.

ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌ میدیایه‌ی ئه‌مریكا له‌كاتێكدا دێت كه‌ له‌ئێستادا به‌ناوی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شاره‌كانی عێراق  له‌پاش داعش، عێراق كار له‌سه‌ر هاوكاریه‌كان ده‌كات،هه‌فته‌ی داهاتوو له‌ كوێت كۆنفڕانسی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عێراق به‌ڕێوه‌ده‌چێت و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت كۆمه‌ڵگەی نێوده‌وڵه‌تی هاوكاری دارایی و مرۆیی بۆ عێراق دابین بكه‌ن”.

شایانی باسه‌ دۆناڵد ته‌ره‌مپ سه‌رۆكی ویلایه‌تی یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌ مانگی ئاداری ساڵی 2017 شاندێمی عێراق به‌سه‌رپه‌رشتی حه‌یده‌ر عه‌بادی له‌ كۆشكی سپی بینیوه‌، كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ كردوون”.

Back to top button