سوكایه‌تی به‌هه‌موو پیرۆزیه‌كانی كورد به‌رده‌وامه و گروپی خیانه‌تی 16 ئۆكتۆبه‌ریش به‌رده‌وامن له راده‌ستكردنی خاك
پاش راده‌ست كردنی چه‌ند ناوچه‌یه‌كی تر به میلیشیاكانی حشدی شه‌عبی له‌لایان گروپی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر، میلیشیاكانی حشدی شه‌عبی جگه له سوكایه‌تی كردن به‌شه‌هیدانی كوردستان كه زۆریشیان شه‌هیدی یه‌كێتین، به‌رده‌وامه و به‌رێوه‌به‌ری ئاسایشی خورماتوو له‌سه‌ر ئه‌و رووداوه ده‌لێـ” لە ئەنجامی خیانەتی گرووپی 16ی ئۆكتۆبەری ناو یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، میلیشیاكان سووكایەتی بە پیرۆزییەكانمان دەكەن”.
كاوه مه‌لا په‌روێز به‌رێوه‌به‌ری ئاسایشی خورماتوو له لێدوانێكی دا رایگه‌یاند”لە ئەنجامی خیانەتی گرووپی 16ی ئۆكتۆبەری ناو یەكێتی كە خورماتوویان ڕادەستی حەشدی شەعبی كرد، دۆخی ئەمنیی خورماتوو لە سایەی ئەو میلیشیانەوە خراپە و دوای ئۆپەراسیۆنی میلیشیاكان بۆ سەر ناوچەی داودە، ئێستا ئەو میلیشیایانە لە گوندی (غەرە) كە دەكەوێتە نێوان خورماتوو و كفرییەوە ماونەتەوە، ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد: “میلیشیاكان سووكایەتی بە وێنەی شەهیدان و ئاڵای كوردستان و هونەرمەندەكانمان و سەرجەم پیرۆزییەكانی كورد دەكەن”.
هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه خۆجێیه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه، له گوندی قهڵخانلووی كوردنشینی سه‌ر به قه‌زای خورماتوو، حشدی شه‌عبی وێنه‌ی شه‌هیدی پێشمه‌رگه دڕێنراون و شێوێنراون، ئه‌مه له‌كاتێكدایه، كه پێشتر وێنه‌ی چه‌ندین هونه‌رمه‌ند و پێشمه‌رگه و شه‌هیده‌كان لێكراونه‌ته‌وه و سوتێنراون، كه ئه‌م پێشمه‌رگانه له شه‌ری پاراستنی ناوچه‌كه له‌دژی داعش شه‌هید بوونه”.
پاش ئه‌نجامدانی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر و راده‌ست كردنی كه‌ركووك به میلیشیاكانی حشدی شه‌عبی و سوپای پاسدارانی ئێرانی و حزبڵا لوبنانی، واتا رۆژی 18ی ئۆكتۆبه‌ر، هه‌ریه‌كه له جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتی، كۆسره‌ت ره‌سوڵ و مه‌لا به‌ختیار به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێری مه‌كته‌بی سیاسی، دانیان به‌وه دانا كه له‌ناو یه‌كێتی خیانه‌ت كراوه، ئۆباڵی خیانه‌ته‌كه‌شیان خسته پاڵ گروپێك له‌ناو یه‌كێتی كه پێكهاتوون له ” بافل تاڵه‌بانی و لاهور جه‌نگی و ئاراس جه‌نگی و ئاڵا تاڵه‌بانی” و به كاڵفامه‌كانی نێو یه‌كێتی ناویان بردن، به‌ڵام هه‌ر پاش ئه‌و رۆژه‌وه، كۆمه‌ڵی ئیسلامی و گۆڕان و باڵی كاڵفامه‌كان و به‌رهه‌م ساڵح هه‌وڵیانداوه، دیمه‌نی گریانی پێشمه‌رگه له خیانه‌تی كه‌ركووك بگۆڕن بۆ بابه‌تی ریفراندۆم و له‌وێشه‌وه‌ی به‌ناوی شكه‌سته‌وه، حكومه‌تی رزگاری نیشتمانی دامه‌زرێنن”.