مەحمود سەنگاوی: ئەوانەی تۆمەتم بۆ هەڵدەبەستن كەلە یەكێتی دەچمە دەر،خەیاڵیان خاوە

ئەمڕۆ شەممە 10ی شوباتی‌ 2018 لەشاری‌ سلێمانی، لەمیانەی بەڕێوەچوونی سێیەمین كۆنگرەی كۆمەڵەی رێكخستنە دێرینەكانی یەكێتیی، (مەحمود سەنگاوی) ئەندامی‌ مەكتەبی‌ سیاسی‌ یەكێتی رایگەیاند:” رۆژانە تۆمەتی ئەوە دەدرێتە پاڵم كە لە یەكێتی دەچمەدەرەوە، بەڵام ئەو قسانە دوورە لەراستییەوەو ئەوانە خەیاڵیان خاوە، ئێمە ریزەكانی یەكێتیی بەجێناهێڵین و تامردن بەرگری لێدەكەین، لەبەرئەوەی تەمەنی خۆمان، خوێنی هاوڕێكانمان و كەسوكارمان پێداوە”.

لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا مەحمود سەنگاوی ڕاشیگەیاند:” داوا لە سەركردایەتی و كادرە پێشكەوتووەكانی یەكێتی دەكەم ریزەكانیان یەكبخەنەوەو یەكێتی بخەنەوە سەر شاڕێی راستەكەی خۆی بۆئەوەی یەكێتی بەرەوسەركەوتن بەرین”.

سەبارەت بە پەیوەندی نێوان لایەنە سیاسییەكانی كوردستان، (مەحمود سەنگاوی) داوایەكی ئاڕاستەی لایەنەكان دەكات و دەڵێت: پێویستە لایەنەكانی كوردستان تەبابن لەناویەكدا بەتایبەت لەم كاتەدا، لەبەرئەوەی میللەتەكەمان لەبەردەم مەترسیدایەو موئامەرەمان لەسەرەو ئەگەر خۆمانی بۆ ئامادە نەكەین رەنگە تووشی كارەساتی زیاتر بین.

Back to top button