خواكوڕك ناوی ئهندامانی كورد له كۆنگرهی كویت ئاشكرا دهكات
وا بڕیارە هەفتەی داهاتوو كۆنگرەی وڵاتانی كۆمەكبەخش بۆ ئاوادەنكردنەوەی عێراق لە وڵاتی كوهیت بەڕێوەبچێت و شاندی هەرێمی كوردستانیش لە چوارچێوەی شاندێكی 150 كەسی عێراقیدا بەشداریدەكات.
بە گوێرەی زانیاریەكانی خواكوڕك شاندی هەرێمی كوردستان پێكدێت لە بەرپرسانی چەند وەزارەتێك و پارێزگاری ههر سێ پارێزگاكەی هەرێم جگە لە پارێزگای هەڵەبجە.
شاندی هەرێم پێك دێت لە(عەلی سندی) وەزیری پلان دانان و (زاگرۆس محمد فەتاح) بەڕێوبەری گشتی لە وەزارەتی پلان دانان و (دەرباز كۆسرەت ڕەسوڵ) وەزیری ئاوەدانكردنەوهو (فەرهەنگ سابر) لە نوسینگەی وەزارەت.
هەروەها جگە لە پارێزگاری هەڵەبجە ، هەریەكە لە( نەوزاد هادی) پارێزگاری هەولێر و (هەڤاڵ ئەبوبەكر) پارێزگاری سلێمانی و (فەرهاد ئەتروشی) پارێزگاری دهۆك بەشداری دەكەن.