گۆڕان: لەهەرێم هاوپەیمانێتی لەگەڵ هیچ حزب و قەوارەیەكدا ناكەین
بزوتنەوەی گۆڕان دوا بڕیاری خۆی سەبارەت به شێوازی بەشداریكردنیان لەهەڵبژاردنەكانی عیراقدا ئاشكرادەكات و ئەندامێكی جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەكەش نجەختدەكاتەوە، “لەهەرێم هاوپەیمانێتی لەگەڵ هیچ حزب و قەوارەیەكدا ناكەین”.
(چالاك موهەندیس) ئەندامی جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆران ڕایگەیاند: “لەدوا كۆبونەوەی جڤاتی نیشتیمانی گۆڕاندا، بڕیاری كۆتایمانداوە سەبارەت بەچۆنێتی بەشداریكردن لەهەڵبژاردنەكانی عیراقدا”.
ئەو ئەندامەی جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆران ڕاشیگەیاند:”بزوتنەوەی گۆڕان لەپارێزگاكانی (هەولێر، سلێمانی و دهۆك) لەهەرێمی كوردستان بەلیستی سەربەخۆ بەشداریی هەڵبژاردنەكانی عیراق دەكەین وهاوپەیمانێتی لەگەڵ هیچ حزب و قەوارەو لایەنێكدا ناكەین”.
هەروەها ( چالاك موهەندیس) ئەوەشی ڕونكردەوە “كە لەپارێزگاكانی (سەڵاحەدین، نەینەواو كەركوك) بەلیستێكی هاوبەش لەگەڵ (كۆمەڵی ئیسلامی و هاوپەیمانی) بەشداریی هەڵبژاردنەكانی عیراق دەكەین”.