وەزیری بەرگری ئەڵمانیا سەردانی هەرێمی كوردستان دەكات
وەزیری بەرگری ئەڵمانیا دوای تەواوبوونی سەردانەكەی بۆ بەغدا، سەردانی هەرێمی كوردستان دەكات.
ئەمڕۆ 10ی 2ی 2018 (ئۆرسۆلا ڤۆن دیرلاین) وەزیری بەرگی ئەڵمانیا بە سەردانێكی فەرمی گەیشتە بەغداو لەگەڵ حەیدەر عەبادی سەرۆكوەزیرانی عیراق كۆبۆوە،بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی دەست خواكوڕك كەوتووە، بڕیارە ئەمشەو سەردانی هەولێر بكات.
زانیارییەكان ئاماژە بەوە دەكەن، وەزیری بەرگری ئەڵمانیا لە سەردانەكەیدا بۆ هەولێر، بنكەی مەشقی وڵاتەكەی بۆ هێزی پێشمەرگە بەسەردەكاتەوە، بەڵام تا ئێستا ڕوون نییه چاوی بە بەرپرستنی حكومهتی ههرێم دهكهوێت یان نا .