به‌ڕێوه‌به‌رێكی NRT2 ده‌ستى له‌كار كێشایه‌وه
هێمن خۆفیا، سه‌رنووسه‌رى ماڵپه‌ڕى NRT2 به ڕاگه‌یاند: “به‌هۆى ده‌ستێوه‌ردانی هه‌ندێك كه‌س و لایه‌ن به‌بێ بوونی هیچ فه‌رمانێكی كارگێڕی و كارنه‌كردن به‌شێوه‌یه‌كی پیشه‌ییانه و هاوسه‌نگ له ماڵپه‌ڕی NRT2، هه‌روه‌ها دواكه‌وتنی ئاستی دیجیتاڵ میدیایی NRT له ڕیزبه‌ندی ماڵپه‌ڕه جیهانیی و عێراقییه‌كان بڕیارمدا كه ده‌ست له‌كار بكێشمه‌وه”.
گوتیشى: ” هۆكارێكى دیكه‌ى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌م له دیجیتاڵ میدیاى NRT2، بۆ ململانێ و درووستكردنی كێشه له ئه‌رك و كاردا ده‌گه‌ڕێته‌وه چونكه ماوه‌یه‌كه له‌و كه‌ناڵه ده‌ستێوه‌ردانێكى زۆر هه‌یه بێگومان منیش حه‌زناكه‌م هیچ كه‌سێك له‌كاره‌كه‌مدا كێشه‌م بۆ درووست بكات، یان بیهوێم ململانێم له‌گه‌ڵدا بكات، بۆیه به‌باشم زانى ده‌ستله‌كاربكێشمه‌وه و چیتر په‌یوه‌ندى به‌و كه‌ناڵه‌وه نه‌كه‌م”.
لای خۆیه‌وه سوهه‌یب شێخ ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوبه‌ری ده‌ست له‌كار كێشاوه‌ی ماڵپه‌ری (ئێن ئاڕ تی)، ڕایگه‌یاند: “هۆكاری وازهێنانی ئه‌و هه‌موو گه‌نجه له كه‌ناڵی (ئێن ئاڕ تی) بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه ئێستا شاسوار عه‌بدولواحید، به‌ھۆی سیاسه‌ته بێماناكانیهوه، كه‌ناڵه‌كه‌ی قۆرخ كردووه و بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌و گرووپه سیاسییه به‌كاری ده‌هێنێ كه بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كات، بۆیه به‌رده‌وام كارمه‌ندانی كه‌ناڵه‌كه ده‌ست له‌كار ده‌كێشنه‌وه”.