سه‌عد حه‌دیسی: هه‌ولێر و به‌غدا رێككه‌وتن
گوتەبێژی سەرۆك وەزیرانی عێراق له باره‌ی رێككه‌وتنی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له باره‌ی دۆسیه‌یی نه‌وته‌وه، رایگەیاند.” كه بەشێوەیەكی سەرەتایی لەسەر دۆسیەی رادەستكردنەوەی كێڵگە نەوتییەكانی هەرێم بە دەسەڵاتی فیدراڵی، هەولێر و بەغدا گەیشتوونەتە رێككەوتن، بۆ ئەو مەبەستەش بڕیارە لێژنەیەكی تەكنیكی رەوانە هەرێم بكرێت.”
(سەعد حەدیسی) گوتەبێژی حكومەتی عێراق بۆ رۆژنامەنووسان ، له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند.” كه پێش سەردانەكەیان بۆ كۆنگرەی نێودەوڵەتی ئابوری جیهان لە داڤۆس، (حەیدەر عەبادی و نێچیرڤان بارزانی) لەسەر دۆسییەی نەوت گفتوگۆیان كردووە، گوتیشی، به شێوەیەكی سەرەتایی بەغداو هەرێم گەیشتوونەتە رێككەوتن كە كێڵگە نەوتیەكانی ژێر دەسەڵاتی حكومەتی هەرێم بخرێتەوە ژێر ركێفی دەسەڵاتەكانی حكومەتی فیدڕاڵی و هەناردەكردنی نەوتیش بۆ بازاڕەكانی جیهان تەنها لە دەسەڵاتی بەغدا دەبێت، بەڵام قەرزی كۆمپانیا بیانیەكانی كەرتی نەوت كە لەو كێڵگانە كار دەكەن، ئاستەنگی بۆ ئەنجامی ئەو رێككەوتنە سەرەتاییە دروستكردووە.
له لایه‌كی تره‌وه، خواكوڕك، ئه‌وه‌ی زانیوه، كه حكومه‌تی هه‌رێم به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رازی نابێت كێڵگه نه‌وتیه‌كان راده‌ست بكات، ئه‌گه‌ر بێت و حكومه‌تی عێراقی بیه‌وێت خۆی به‌ته‌نها سه‌رپه‌رشتی راسته‌وخۆی دۆسیه‌كه بكات، و له هه‌مانكاتیشدا ئاماده‌نه‌بێت كه قه‌رزه‌كانی كۆمپانیاكان بداته‌وه، كه پێشتر حكومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵیان رێككه‌وتوه.