ریال مهدرید ریال سۆسیدادی تهزاند و ئامادهیه بۆ یاری پاریس سان جێرمان
لەمیانی یارییەكانی جهولهی (23)ـی خولی یانەكانی ئیسپانیا هەردوو یانەی ریال مەدرید و ریال سۆسیداد لەشاری مەدرید رووبەرووی یەكتربوونەوە و ریال توانی بردنهوهیهكی گهوره بهدهستبهێنێت.”
لە یارییەكەشدا یانەی ریال مەدرید بە ئەنجامێكی گەورە و بە (5 – 2) لە یانەی ریال سۆسیدادی بردەوە، له گێمی یهكهمدا ریال سێ گۆڵی لە پێنج گۆڵەكەی یانەكهی له رێگای (كریستیانۆ رۆناڵدۆ) تۆماریكرد ، كە ئەمە هاتریكی ژمارە (33) بوو لە خولی ئیسپانیدا تۆماری دەكات ، دوو گۆڵەكەی دیكەش یاریزانان (دانی كارڤاخال و تۆنی كروس) تۆماریانكرد”.
بەم ئەنجامەش یانەی ریال مەدرید خاڵەكانی بۆ (42) خاڵ بەرزكردەوە و بەشێوەیەكی كاتی سەركەوت بۆ پلەی سێیەمی ریزبەندی”.