جموجۆڵە دیپلۆماسی و مەکوکیەکانی ناوچەکە چ ئاماژەیەک دەبەخشن
نیاز حاجی
لەسەرەتای ئەم مانگە ( جۆ بایدن) سەردانی تورکیای کرد
هەر لەو کاتەدا ، (بارزانی)ش سەردانی تورکیای کرد و پاشان لە فەرەنسا لەلایەن ( فرانسوا ئۆلاند ) پێشوازی کرا و کۆبونەوەی ئەنجامدا .
هەروەها دوای جەژن ، وەفدێکی باڵای ئەمریکا کە لە (جۆن ئالین) یاریدەدەری وەزیری دەرەوە و(بریت ماکگۆک) نێردەی (ئۆباما) بۆ شەری داعش سەردانی بەغدا و کوردستانیان کرد .
بریارە (حیدر عەبادی) و (فوئاد حسین) لەم هەفتەیە لە ئەمریکا لەگەڵ باراک ئۆباما کۆ ببنەوە .
هەروەها لەم هەفتەیە بریارە (جۆن کیری) وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەردانی سعودیە بکات .
هەر لەم مانگەدا ، لوتکەی وڵاتانی ( گ ۲٠) لە صین گرێدرا .
بەر لە دوو رۆژ سەرۆک ئەرکانی سوپای روسیا سەردانی تورکیای کرد .
لە ۲٠۱٦/۹/۱٠ وەزیری دەرەوەی سعودیە (عادل جوبێر) سەردانی تورکیای کرد .
تورکیا و روسیا لەیەکترگەیشتن لە نێوانیاندا دروست بووە .
ئەمریکا باڵوێزی نوێی لە عێراق دەستنیشان کرد .
مانگێک زیاترە باڵوێزی سعودیە نەگەراوەتەوە بۆ عێراق دوای رۆیشتنی .
(ئۆجەلان) لە ئیمرالیەوە پەیامێکی نوێی بۆ پەکەکە هەبوو ، قەندیل پەیامەکەی رەت کردەوە ، لە رۆژئاواش ، پەیەدە دەستبەرداری ئاڵا خۆشەویستەکەیان بوون و خۆیان لە ژیرسێبەری ئاڵای ئەمریکا حەشارداوە !
سوپای تورکیا بۆ ناوخاکی سوریا جولەی پێکراوە و ئەگەر هەیە بۆ رزگارکردنی رەقە و موصلیش بەشداری بکات .
لە سوریا ئاگربەست راگەیەنراوە .
بەهۆی وەرزی حەجی ئەم ساڵەوە گرژیەکانی نێوان ئێران و سعودیە بۆ ئاستی مەترسیدار بەرزبوەتەوە .
تەواوی ئەو جولە دیپلۆماسی و بزاوتە مەکوکی و روداوانە کە لەئاستی بەرز و لوتکەدان ، ئێرانیان لێ بێ بەش و لاتەریک کراوە .
جولەسیاسی و رواوەکان ، ئاماژەن بۆ بە کۆتاهاتنی قۆناغێک و دەسپێکی قۆناغێکی تر .
پێشبینی و دەرئەنجامەکان ::
روداوەکان بەو ئاراستەیەن کە گۆرانکاری سیاسی گەورە لە رۆژئاوای کوردستان رودەدات کە لەبەرژەوەندی رەوت و ئاراستەی سەربەخۆیی ، هاوشان لەگەڵ هەرێمی کوردستان یەکلایی دەبێتەوە .
ئەگەر عەبادی تەواو ملکەچی داخوازی و گوشارەکانی ئەمریکا بێت لە ئامادەسازیەکانی گرتنەوەی موصڵ و تێگەیشتنی لەگەڵ کورد، ئەوا ئێران جولە بە وەرەقەی بەکارهێنانی نوری مالیکی دەکات بۆ گەرانەوەی بۆ دەسەڵات .
لەگەڵ هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێ بۆ ئەمریکا ، سعودیە هەنگاوەکانی بە ئاراستەی دەستبڕینی ئێران دەست پێ دەکات ، تەواوی ئامادەسازیەکانی تەواو کردوە ، ئێرانیش ناچارە کەسێکی توندرەوی شیعە لە عێراق بهێنێتەوە سەر دەسەڵات ، دیارە مالیکی و خەزعەلی و عامری ئەو ئامادەسازیەیان تێدایە و سەرکردەکانی حەشدی شەعبین ، رەوتی صەدر بە دڵنیاییەوە دژیان دەوەستێتەوە و پاڵپشتی عەبادی دەکات .
سەبارەت بە هەرێمی کوردستانیش ئاماژەکان بەو ئاراستەیەن کە بارزانی بریار لەسەربەخۆیی دەدات ئەگەر بێ حکومەت و پەڕلەمانیش بین چونکە بونی حکومەت و پەڕلەمان و یەکرێزی پێشمەرج نین بۆ راگەیاندنی سەربەخۆیی ، ئەو ناوچە و حزب و لایەنانەی کە لەگەڵی نابن ، سەرپشک دەکرێن ، ئەوکات سلێمانی دەبێتە ناوچەی ململانێی نێوان پەکەکە و گۆران و یەکێتی و ئیسلامیەکان و حەشدی شەعبی و ئێران و عێراق .
دابەشکردنی موصل لەگەڵ پرۆسەی ئازادکردنی دەستپێدەکات دوای شەڕ و ململانێی نێوان پێکهاتەکانی کە زۆر ناخایەنێت ، ئەو دابەشکردنە پارێزگای صلاح الدین و کەرکوک و رومادی و دیالی و بەغداش دەگرێتەوە .
سیناریۆیەکی هەستیار ، بەڵام کۆن و گرنگ ::
ئایا ناوچەکە هەر لەسەر هەمان بنەمای بریاری ٦۸۸ ی ساڵی ۱۹۹۱ دابەش ناکرێتەوە ، کە پرۆژە بریارێکی فەرەنسی بوو کە ئەمریکا و بەریتانیا ئەوکات پشتگیریان لێ کرد ؟
ئایا رۆژئاوای کوردستانیش ناکەوێتەوە ناو هێلی ۳٦ەوە ؟
چارەنوسی کەرکوک و سلێمانی چی دەبێ ؟
لە ساڵانی سەرەتای نەوەدەکان هەوڵێک هەبوو پرۆژە بریاری ٦۸۸ فراوان بکرێت بۆ هێڵی ۳٤ کە ئەوکات سلێمانی و کەرکوکیش دەگرێتەوە !