بزانه په‌رله‌مانتاره مزایه‌ده چیه‌كه بۆچی له وه‌فده‌كه‌ی په‌رله‌مان نه‌بوو بۆ رۆژئاوایی كوردستان
به‌گوێره‌ی زایناریهكانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه، له رۆژی پێنج شه‌ممه ناوی پێنج په‌رله‌مانتاری ” پارتی و یه‌كێتی و گۆڕان و یه‌كگرتوو و شیوعی، ناویان وه‌كو وه‌ڤدی په‌رله‌مانی كوردستان دیاری كرا وه درایه ده‌روازه‌ی سنوری پێشابوور و رۆژئاوایی كوردستان كه ئاماده‌كاری بۆ بكرێت بۆ ناردنی وه‌ڤده‌كه”.
پاش چوونی وه‌ڤده‌كه، په‌رله‌مانتار سالار محمود له چه‌ند مالپه‌رێك و میدیایه‌ك بابه‌تێكی بڵاو كرده‌وه كه گوایه رێگریان لێكردووه بۆ عه‌فرین، ده‌روازه‌ی سیمێلكایی به‌وه تۆمه‌تبار كرد كه رێگری لێكردووه، وه ئه‌و ده‌روازه‌یه رێگری لههاوكاریهكانی رۆژئاوایی كوردستان ده‌گرێت، هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌په‌رله‌مانی كوردستان له‌و باره‌یه‌وه، ده‌لێت، ئه‌م هه‌واڵه دووره له راستیه‌وه، سالار محمود ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی له فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌په‌رله‌مانی كوردستان پێشكه‌ش كردووه، پاش ئه‌وه‌ی كه له‌سه‌ر فراكسیۆنی یه‌كێتی ناوی تۆمار كرابوو، بۆ به‌شداری كردن له‌و وه‌ڤده‌ی په‌رله‌مانی كوردستان، له‌لایان بێگه‌رد تاڵه‌بانی ناوی سالار محمود گۆڕاوه، بۆ ئه‌ندامێكی تری فراكسیۆنه‌كه چونكه ناوبراو ده‌ستی له فراكسیۆنی یه‌كێتی كێشاوه‌ته‌وه”.
سه‌رچاوه‌كه باس له‌وه‌ش ده‌كات، پاش ئه‌وه‌ی كه ناوبراو له فراكسیۆنی یه‌كێتی ده‌ستی له‌كار كێشاندۆتهوه، بێگه‌رد تاڵه‌بانی ناوی سالاری له وه‌ڤده‌كه ده‌رهێناوه، ئه‌ندامێكی تری یه‌كێتی له‌جێگای داناوه، به‌مه‌ش سالار محموود ناوی له وه‌ڤده‌كه نه‌بووه، بۆیه ناوبراو رێگری لێكراوه به‌ناوی وه‌ڤدی په‌رله‌مانی كوردستان بچێت بۆ عه‌فرین و رۆژئاوایی كوردستان”.
سه‌رچاوه‌كه ده‌شلێـ” بێگه‌رد تاڵه‌بانی ناوی ئه‌ندامێكی تری فراكسیۆنه‌كه‌ی داناوه لهوهڤدهكه، چونكه سالار محموود ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی پێشكه‌شی فراكسیۆنی یه‌كێتی كردووه، بۆیه ناوبراو نوێنه‌رایه‌تی فراكسیۆنی یه‌كێتی نه‌ده‌كرد، بۆیه ناوی ناوبراو له وه‌ڤده‌كه ده‌رهێنراوه، ئه‌مه‌ش بووه، كه ناوبراو ده‌یه‌وێت راستی رووداوه‌كان چه‌واشه بكات و راستیه‌كه بشارێته‌وه”.