سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە لیژنەی پێشمەرگە دەستی لەكار كێشایەوە
بڕیاروایە سبەینێ 12ی 2ی 2018، دانیشتنی ژمارە (8)ی ئاسایی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوەبچێت، كارنامەی دانیشتنەكەش پێنج بڕگە لەخۆدەگرێت، یەكێك لەبڕگەكانیش تایبەتە بەدەستلەكاركێشانەوەی (دلێر ماوەتی) لەلیژنەی پێشمەرگە.
سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتیی لەپەرلەمانی كوردستان دەستلەكاركێشانەوەی لەپۆستی جێگری سەرۆكی لیژنەی پێشمەرگە ڕاگەیاندو ئاشكراشیدەكات، لەشوێنەكەی هەر پەرلەمانتاری یەكێتیی دەستبەكاردەبێت.
لەوبارەیەوە (دلێر ماوەتی) سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی و جێگری سەرۆكی لیژنەی پێشمەرگە ڕایگەیاند:”دەستلەكاركێشانەوەم لەلیژنەی پێشمەرگە هیچ پەیوەندیەكی بەبێ هیوابون لەخزمەتكردنی پێشمەرگە لەهەرێمی كوردستان نییە، بەڵكو هۆكارەكەی تەنها ئەوەیە كە لیژنەی زۆرم لایەو یەكێك لەو لیژنانەش كاروباری پەرلەمانە كە كاری زۆری تێدایە”.
هەروەها سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی و جێگری سەرۆكی لیژنەی پێشمەرگە ڕاشیگەیاند:”بۆ شوێنەكەی منیش لەو پۆستە هەرچەندە تائێستا بەفەرمی یەكلانەبۆتەوە، بەڵام یەكێك لەپەرلەمانتاران (خەڵەف ئەحمەد) یان (سەعید مەسیفی) دەستبەكاردەبێت”.