غالب محه‌مه‌د وه‌لامی عيزه‌ت سابیر ده‌داته‌وه
غالب محه‌مه‌د عه‌لی، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی له فراكسیۆنی گۆڕان، له ژێر ناوی “وه‌ڵامێك بۆ عیزه‌ت سابیر”له په‌یجی فه‌رمی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاویكردووه‌ته‌وه و وه‌ڵامی په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ده‌داته‌وه و ناوی ژماره‌یه‌ك كۆمپانیای سه‌ر به‌و حزبه ئاشكرا ده‌كات، كه پاره له بارهه‌ڵگره‌كان وه‌رده‌گرن.
(غالب محه‌مه‌د عه‌لی) له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌یدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌حه‌وت خاڵدا ئاماژه‌ی پێده‌كات و نوسیویه‌تی :”
١/ پسوڵەی ڕێکخستن سەرەی بار ھەڵگرەکان (کۆمپانیای تاڤی).
٢/ مەنەفێستی ئیدخال ئالی/ ئێران ( کۆمپانیای دڵنیا کە پارە وەردەگرێ لە بارھەڵگرو ئۆتۆمبێلی دیکە)
٣/ پسوڵەیەکی قەبض بە ناوی ( ھاوکاریکردنی ھێزەکانی دەوروبەری کەرکوک)
٤/ کۆمپانیای دڵنیا کە لەناو گومرگی سلێمانی پارە لە خەڵک وەردەگرێت بە بێ وەسڵ.
٥/ کۆمپانیای نینکاس کە پارە وەردەگرێ لەو تەنکەرانەی کە لە کفری و ناوچەکانیترەوە دێن و بە تانجەرۆدا تێدەپەڕن.
٦/ پسولەیەکی قەبض بە ناوی یەکێتی سەندیاکای کرێکارانی کوردستانەوە ١٥٠٠٠ ( پانزە ھەزار دینار) لە ھەموو ئۆتۆمبیلێک وەردەگیرێت.
٧/ سەرجەم قەپان و کۆمپانیاکانی پاککەرەوە لە سەرجەم مەرزەکان و سەرشەقامەکان سەر بە یەکێتی نیشتیمانین .
له كۆتایی په‌یامه‌كه‌یدا ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی ده‌لێت :” دە تۆش لوتف بکەو ناوی کۆمپانیاکانی گۆڕان بڵاو بکەنەوە ئەگەر مەبەستتان دەرخستنی ڕاستی و نەھێشتنی گەندەڵیە ئوستازی بەڕێز”.