وه‌زیری به‌رگری ئه‌ڵمانیا:سێ ساڵی سەختمان برده‌سه‌ر ولە راھێنانی پێشمەرگە سەركەوتنی گەورەمان بە دەستھێنا
ئه‌مڕۆ 11ی 2ی 2018 ئۆرسۆلا ڤۆن دێرلا‌ین وه‌زیری به‌رگری ئه‌ڵمانیا سه‌ردانی شاری هه‌ولێری كرد، جگه له‌به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی سه‌ربازگه‌یه‌كی مه‌شق و ڕاهێنانی وڵاته‌كه‌ی له‌شاره‌كه، به‌شداربوو له‌كردنه‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌یه‌كیش، به‌ڵام هیچ به‌رپرسێكی حیزبی و حكومی نه‌بینی .
ئۆرسۆلا ڤۆندێرلاین، وەزیری بەرگری ئەڵمانیا له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند :”ئێمە زیاتر لە سێ ساڵی سەختمان لێرە بە یەكەوە بردەسەر، ئەمڕۆ لە نزیكەوە بینیم كە لەبواری مەشق و راھێنانی سەربازی بە پێشمەرگە سەركەوتنێكی گەورەمان بە دەست ھێناوە، سەربازەكانمان ھەمیشە باسی ئەوەمان بۆ دەكەن كە لەكاتی راھێناندا ھێزەكانی پێشمەرگە ھەم ویست و ئارەزووی زۆریان ھەیە و ھەمیش ئازایەتی و قارەمانیەتیان دەردەكەوێت”.
وەزیری بەرگری ئەڵمانیا، لەبارەی رۆڵی ھێزی پێشمەرگە لە شەڕی داعش راشیگه‌یاند: “ھێزی پێشمەرگە و ھێزەكانی دیكەی عێراق توانیان بە شێوەیەكی چاوەڕوان نەكراو بەسەر ھێزەكانی داعش سەركەون ، سەركەوتنی سەربازی بەسەرداعشدا مانای ئارامی و سەقامگیری وڵاتەكە ناگەیەنێت، ئێستا دەچینە قۆناخێكی دیكە كە قۆناخی راگوزەرەم دەمانەوێت ئەوەی بە دەستھاتووە پارێزگاری لێ بكەین و سەقامگیری بچەسپێنین، ئەمەش پێویستی بە راوێژكاری و ریفۆرم ھەیە”.