سه‌لیم جبوری: له‌م نزیكانه مووچه ده‌نێرین بۆ هه‌رێم
سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق له باره‌ی پرسی ناردنی مووچه بۆ هه‌رێمی كوردستان، رایگەیاند.” بەغداو هه‌ولێر كێشەیان نەماوە و ئێستاش پەیوەندییەكان ئاسایی بوونەتەوە.”
له‌و باره‌وه، (سەلیم جبوری) سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە دیدارێكی ماڵپەری (الیوم السابع) باس له كێشه‌كان و پرسی ناردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی كوردستان ده‌كات و رایده‌گه‌ێنێت.” كه هه‌ولێر و به غدا تا راده‌یه‌كی باش كێشه‌كانی نێوانیانیان چاره‌سه‌ر كردووه.
لەبارەی پەیوەندییەكانی نێوان هەولێرو بەغدا، جبوری زیاتر گوتوویه‌تی.” كه پەرلەمانتارانی كورد لە بەغدان و دەسەڵاتی فیدراڵی لەمەرزەكان هەیەو نەخشە ڕێگەیەك بۆ چارەی كێشەكان داندراوەو لە ئایندەیەكی نزیكیشدا مووچەی مووچەخۆران دەگاتە هەرێمی كوردستان.
ئه‌وه‌ی شیاوی باسه.” له ئێستادا په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا ئاسایی بوونه‌ته‌وه، به‌ڵام به‌پێی گوته‌ی به‌رپرسانی حكومه‌تی هه‌رێم، هێشتا به‌غدا وه‌كو ئه‌وه‌ی كه بانگه‌شه‌یی بۆ ده‌كات ئاماده نیه مووچه و بودجه‌ی خه‌ڵكی كوردستان، بنێرێت و كار به پڕۆژه‌ی هاوبه‌شی نێوان هه‌ردوولا بكات، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی باسی ده‌كه‌ن ته‌نها بانگه‌شه‌یه و هیچی تر.