یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ وه‌ستێندرا

له‌ چوار چێوه‌ى یاریه‌كانى هه‌فته‌ى (23)خولى لالیگا سه‌نتادێرى ئیسپانیا ، به‌رشلۆنه‌ میواندارى خیتافى كرد و نه‌یتوانى سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت و هه‌ردوو یانه‌ به‌بێ گۆل یه‌كسان بوون.”

له‌ یاری نێوان هه‌ردوو یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ و خیتافیدا، به‌درێژایى یارى سه‌رجه‌م هه‌وڵه‌كانى به‌رشلۆنه‌ بۆ گۆڵ تۆمار كردن شكستى هێنا به‌هۆى به‌هێزى هێلى به‌رگرى خیتافى .
به‌م یه‌كسان بوونه‌ به‌رشلۆنه‌ كۆى خاڵه‌كانى بوه‌ (59)خاڵ و جیاوازى خاڵه‌كانى له‌گه‌ڵ ئه‌تله‌تیكۆ مه‌دریدى دوه‌م بوه‌ حه‌وت خاڵ ، له‌به‌رامبه‌ردا خیتافى ژماره‌ى خاڵه‌كانى بوه‌ (30)خاڵ و له‌ پله‌ى ده‌یه‌مى ریزبه‌ندى دێت.

Back to top button