په‌رله‌مانیش له‌سه‌ر په‌رله‌مانتاره‌ مزایه‌ده‌ چیه‌كه‌ هاته‌ سه‌ر خه‌ت

له‌ روونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه‌ كۆپیه‌كی ده‌ستی ماڵپه‌ری خواكوڕك كه‌وتووه‌” په‌رله‌مانی كوردستان له‌باره‌ی سالار محموود له‌باره‌ی چوونی شاند بۆ رۆژئاوایی كوردستان و كانتۆنی عه‌فرین، رایده‌گێنێت”ئاماژە بەبڕیاری سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان، ژمارە (471/3/4) لە رۆژی (2018/2/8) لیژنەیەکی پەرلەمانی لە فراکسیۆنەکانی (پارتی، یەکێتی، گۆڕان، یەکگرتوو، ئازادی)، بەناوی پەرلەمانی کوردستانەوە ھەموو ئامادەکارییەکیان بۆ کرا تا بەفەرمی سەردانی خۆرئاوای کوردستان و ناوچەی عەفرین بکەن، ھەر بۆیەش ناوی ئەندامانی لیژنە لەلایەن بەڕێز سەرۆکی فراکسیۆنەکان دیاریکراوە و بۆ ئەم مەبەستەش بەڕێز (دلێر ماوەتی)، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی ناوی پەرلەمانتار (عەباس فەتاح)ی وەک نوێنەری ئەو فراکسیۆنە ئاراستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان کردووە، لە ھەمان کاتیشدا دیوانی پەرلەمان رێکاری یاسایی خۆی گرتۆتەبەر بۆ کارئاسانی و رۆیشتنی وەفدەکە بەبێبەربەست،

دەقی روونكردنەوەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان

سەبارەتی بە رێگەپێنەدانی پەرلەمانتار (سالار مەحمود)، بە رۆیشتنی لەگەڵ وەفدی پەرلەمانی کوردستان بۆ رۆژئاوای کوردستان.

ئاماژە بەبڕیاری سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان، ژمارە (471/3/4) لە رۆژی (2018/2/8) لیژنەیەکی پەرلەمانی لە فراکسیۆنەکانی (پارتی، یەکێتی، گۆڕان، یەکگرتوو، ئازادی)، بەناوی پەرلەمانی کوردستانەوە ھەموو ئامادەکارییەکیان بۆ کرا تا بەفەرمی سەردانی خۆرئاوای کوردستان و ناوچەی عەفرین بکەن، ھەر بۆیەش ناوی ئەندامانی لیژنە لەلایەن بەڕێز سەرۆکی فراکسیۆنەکان دیاریکراوە و بۆ ئەم مەبەستەش بەڕێز (دلێر ماوەتی)، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی ناوی پەرلەمانتار (عەباس فەتاح)ی وەک نوێنەری ئەو فراکسیۆنە ئاراستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان کردووە، لە ھەمان کاتیشدا دیوانی پەرلەمان رێکاری یاسایی خۆی گرتۆتەبەر بۆ کارئاسانی و رۆیشتنی وەفدەکە بەبێبەربەست، بەڵام ئەوەی جێگەی تێڕامانە بەڕێز (سالار مەحمود)، بەبێئەوەی داواکاریی پێشوەختی ھەبووبێ بۆ بەشداریکردن لە وەفدەکە، لە رۆژی رۆیشتنی وەفدەکە بەبێئەوەی ئەندامی وەفد بێت ویستوویەتی بچێتە عەفرین، بۆ ئەم حاڵەتەش سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان ھەوڵی خۆیان داوە بۆ کارئاسانی، بەڵام بەھۆی ئەوەی تێپەڕاندنی سنوور رێکاری یاسایی خۆی ھەیە و رۆژی رۆیشتنی وەفدەکەش رۆژی پشوو بووە نەدەتوانرا ناوی زیاد بکرێت بۆ وەفدەکەی پەرلەمان.

بۆیە لێرەوە رایدەگەیەنین ئەوەی روویداوە تەنھا ئەنجامنەدانی ئەو رێکارانە بووە کە دەبوایە بەڕێز (سالار مەحمود) پێوەی پابەند بێت بەم شێوەیەی خوارەوە:

1 – دیاریکردنی نوێنەری فراکسیۆنەکان بۆ وەفدی فەرمی تەنھا فراکسیۆن لێی بەرپرسیارە نەک سەرۆکایەتیی پەرلەمان و دیوانی پەرلەمان.

2 – بۆ رۆیشتنی ئەندامی پەرلەمان بە وەفدی فەرمی پێویستیی بە مۆڵەتی فەرمی ھەیە.

3 – بۆ تێپەڕاندنی سنووری ھەرێمی کوردستان پێویستە رەزامەندیی فەرمی و یاسایی ھەبێت.

لە کۆتاییدا ھیوای سەرکەوتن بۆ وەفدی فەرمی پەرلەمانی کوردستان دەخوازین کە بەمەبەستی گەیاندنی پاڵپشتیی ھەرێمی کوردستان سەردانی ناوچەی عەفرین-یان کردووە و داواکاریشین زمانی دیالۆگ و گفتوگۆ جێگەی شەڕ و ئاشوب بگرێتەوە و بەزووترین کات شەڕ کۆتایی پێبێت.

دیوانی پەرلەمانی کوردستان

2018/2/12

 

Back to top button