هاوسه‌رۆكی ته‌ڤده‌م: پشگیری عه‌فرین بۆ مزایه‌ده‌ و كۆكردنه‌وه‌ی ده‌نگ تاوانه‌

پاش سه‌ردانی شاندی په‌رله‌مانی كوردستان به‌شێوه‌یه‌كی یاسایی بۆ كانتۆنی عه‌فرین” هاوسه‌رۆكی جڤاتی دیموكراتی (ته‌ڤده‌م)” ده‌لێـ” مزایه‌ده‌ و ده‌نگ كۆكردنه‌وه‌ له‌باره‌ی عه‌فرین له‌ باشوری كوردستان تاوانه‌ به‌رامبه‌ر به‌رخودانی عه‌فرین و ده‌لێت هه‌نگاوی په‌رله‌مانی كوردستان كارێكی پیرۆز و پشگیریه‌كی به‌هێزه‌”.

پاش ئه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان بریاری ناردنی وه‌ڤدێكی دا بۆ كانتۆنی عه‌فرین، له‌لایان ئاپۆرایی جه‌ماوه‌ری رۆژئاوایی كوردستان پێشوازیان لێكراو، هاوسه‌رۆكی ته‌ڤده‌م له‌باره‌ی پێشوازی كردنی شاندی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ عه‌فرین به‌گرینگ وه‌سف كردوو و رایگه‌یاند”ئه‌م سه‌ردانه‌یان بۆ پشتگیری له‌ عه‌فرین هه‌نگاوێكی پیرۆزه”.

له‌گه‌ڵ گه‌یشتی شاندی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ عه‌فرین لە كۆبوونەوەیەكی جەماوەریدا هاوڵاتیانی عه‌فرین پێشوازیان لە شاندەكە كرد و دانیشتووێكی عەفرین كە لەناو ئاپۆرای خەڵك گوتی، “لە باشوور سەرھەڵدانە لە عەفرین بەرخودانە، وەك خەڵكی عەفرین زۆر دڵخۆشین بە ھاتنی شاندی پەرلەمانی كوردستان و هره‌ له‌و باره‌یه‌وه‌ عەلی ھالۆ، پەرلەمانتاری كوردستان و ئەندامی شاندی پەرلەمان بۆ عەفرین ده‌لێـ””ئەوەی بینیمان لە عەفرین خەڵكی بە ئێرادە و دڵسۆزیییەوە، بەرگری لە شارەكەیان دەكەن، بەم جۆرە نەك ھەر وڵاتێك، بەڵكو دەتوانن رووبەرووی چەندین وڵات ببنەوە و سەروەرییەكی دیكە لە مێژووی گەلی كورد تۆمار بكەن”.

هه‌ر له‌باره‌ی سه‌ردانی شاندی په‌رله‌مانی كوردستان” هاوسه‌رۆكی ته‌ڤده‌م ” ئاسیا عه‌بدولڵا” راشی گه‌یاند”ھاتنی شاندی پەرلەمانی كوردستان بۆ عەفرین بە كارێكی پیرۆز دەزانین، لێرەوە سڵاو و رێز بۆ ھەموو خەڵكی باشووری كوردستان دەنێرین، دەمەوێ ئەوە بڵێم، ھێرشكردنە سەر عەفرین ھێرشە بۆسەر ھەموو گەلی كوردستان و سەركەوتنی عەفرینیش ھی ھەموو كوردێكە”.
Back to top button