قوباد تاڵه‌بانی په‌یامێكی له‌باره‌ی ئه‌و حزبانه بڵاو كرده‌وه كه به عه‌بادیان گوتبوو مووچه مه‌نێره
پاش ئه‌وه‌ی چه‌ند په‌رله‌مانتارێكی نزیك له حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، رایانگه‌یاندبوو كه چه‌ند حزبێكی كوردستان داوایان له حكومه‌تی عێراق كردووه، مووچه نه‌نێرن بۆ هه‌رێمی كوردستان تا پاش هه‌ڵبژاردنی كوردستان، قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له تۆڕی كۆمه‌لایه‌تی فیسبووك له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی دهنووسێـ” هیوادەخوازێت بەرژەوەندی حیزبی نەبێتە کۆسپ بۆ ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لەلایەن حکومەتی عێراقەوە”.
هه‌ر له‌باره‌ی ئه‌و حزبانه‌ی كه په‌یامیان بۆ عه‌بادی ناردبوو كه مووچه تا پاش هه‌ڵبژاردن نه‌نێرێت بۆ فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان قوباد تاڵەبانی ده‌شلێـ”وردبینی لە لیستی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لەلایەن حکومەتی ناوەندییەوە کارێکی ئاساییە، هەروەها تۆماری بایۆمەتری حکومەتی هەرێم کارئاسانی زۆر بۆ ئەم بابەتە دەکات، دەشڵێت: “هیوادارم هەمان پرۆسێس لە سەرجەم دامودەزگاکانی حکومەتی ناوەندی جێبەجێ بکرێت، مەرامی سیاسی و بەرژەوەندی تەسکی حیزبی نەبێتە کۆسپ بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان”.
شایانی باسه ئه‌م قسانه‌ی قوباد تاڵه‌بانی له‌كاتێكدایه كه پێشتر چه‌ند ئه‌ندام په‌رله‌مانێكی نزیك له عه‌بادی و چه‌ند به‌رپرسێكی نزیك له سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق رایانگه‌یاندبوو كه چه‌ند لایانێكی كورد پێیان گوتووه كه مووچه نه‌نێرێت بۆ فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان، چونكه ئه‌گه‌ر مووچه بنێرێت ئه‌وه ئه‌وان له هه‌ڵبژاردن زیانێكی زۆر ده‌كه‌ن”.